دێرسیم خۆڕاگری دەکات، هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە لە شارەکەیە
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار بەمەبەستی پشتیوانی لە بەرخودان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دێرسیم، سەردانی شارەکەی کرد.
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار بەمەبەستی پشتیوانی لە بەرخودان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دێرسیم، سەردانی شارەکەی کرد.
دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی دێرسیم کە لە پشکی دەم پارتییە و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی پلور کە لە پشکی جەهەپەیە، هەموو ناوچەیەکی شارەکە بووەتە گۆڕەپانی بەرخودان.
گەل لە دژی رژێمی داگیرکەر، خرۆشانە ناو گۆڕەپانەکان. دوای ئەوەی پۆلیسەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و ئاوی سارد هێرشیان کردە سەر هاووڵاتیان، لە کۆڵانەکان ئاگرکرایەوە و کاردانەوە نیشاندرا.
گەنجان بە هەموو گۆڵانەکانی شاردا بڵاوبوونەوە و درێژەیان بە خۆڕاگریدا.
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) جیدەم کلیچگون ئوچار سەردانی درێسیمی کرد و لە ناو بینای رێکخستنی دەم پارتی لەو شارە کۆبوونەوەیەکی سازکرد.