لە راگەیەنراوی دەسپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە، " ڕۆژ ڕۆژی شەرەف و نامووسە" و داوای لە هەر کەسێک کرد لە خۆی بەکورد دەزانێت لە دژی فاشیزم چالاکی بکات.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە لە رۆژی ١١ی گوڵان لە سێلێڤرێ-ی ئیستانبوول کارگەیەک، ڕۆژی ١٠ی گوڵان لە سووڵتانی قازی ئیستانبوول ئەمبارێکی کۆتاڵ، هەمان ڕۆژ لە شاری عوسمانەیە بارهەڵگرێکی ترانزیتی کەسێکی مەهەپەیی، ڕۆژی ٩ی گولان لە ئێسنەلەری ئیستانبوول ئەمبارێک و ماتۆرسیکلێتێکی فاشیستەکانی ئاکەپە، لە ڕۆژی ٧ی گوڵان لە ئیستانبوول دوکانێکی مۆبایلی کەسێکی ئاکەپە و٦ی گوڵان لە ناوچەی باندرمای بالاکشەهیر ئەمباری بینای پی تی تی سوتێنراوە.
ک-ش