دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە ٦ شار شوێنکاری فاشیستەکانی سووتاند
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، کۆنیا، کاستامۆنۆ، کیلیس، ساکاریا، کۆجائەلی ژمارەیەک شوێنکاری فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، لە ئەستەنبوڵ، کۆنیا، کاستامۆنۆ، کیلیس، ساکاریا، کۆجائەلی ژمارەیەک شوێنکاری فاشیستەکانیان سووتاندووە.
دەستپێشخەریەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"گەلی کورد لە گەورەترین سەردەمی بەرخۆدان و ئازادیدایە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش ئەنجام دەدەن و بەرەو هەڵوەشاندن دەڕوون. کاتی ئەوەی هاتووە لە بەرانبەر ئەو هێزانەی دەیانەوێت کوردستان داگیر بکەن و کوردستان تاریک بکەن، ئاگری تۆڵەکردنەوە گەش بکرێت.
ئێمە وەک دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە شارەکانی تورکیا کە لە بەرانبەر زوڵم بەرخۆدان بکەن و لە بەرانبەر تاریکی و پیلانگێڕیەکان ئاگری تۆڵە گەش بکەن.
چالاکی سووتاندن:-
٠٧.١٠.٢٠٢١ لە ناوچەی بەیشەهیری کۆنیا کارگەیەکی چەکی ئاریەسی ئیبراهیم شەعبانی ئاکەپەیی سووتێنرا.
٠٨. ١٠. ٢٠٢١ لە کاستامۆنۆ کارگەیەکی داری ئەمرە کاراشابانی ئاکەپەیی سووتێنرا.
٠٨. ١٠. ٢٠٢١ لە کیلیس دوکانی جلوبەرگی نەدیم کۆچاکی مەهەپەیی و کۆگایەکی کاغەزی کەسێکی فاشیست سووتێنران.
٠٨. ١٠. ٢٠٢١ لە ناوچەی هەندەکی ساکاریا پێشانگەی داری کەسێکی مەهەپیی سووتێنرا.
٠٨. ١٠. ٢٠٢١ لە ناوچەی ئەیوب سوڵتانی ئەستەنبوڵ پێشانگەیەکی جلوبەرگی کەسێکی ئاکەپەیی سووتێنرا.
٠٨. ١٠. ٢٠٢١ لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی شوێنکارێکی کەسێکی مەهەپەیی سووتێنرا."
ف.ق