دەستەى دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی چالاکیی ئێشکگریی ئازادییان کرد

ئێشکگریی ئازادی ماوەی ١٠ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و لە هەفتەى ٤٨٥هەمیندایە. دەستەی دۆستایەتیی کورد، کە لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا پێکدێت سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

ئێشکگریی ئازادی ماوەی ١٠ ساڵە لە شاری ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و لە هەفتەى ٤٨٥هەمیندایە. دەستەی دۆستایەتیی کورد، کە لە پەرلەمانتارانی ئەوروپا پێکدێت سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە هەفتەى ٤٨٥هەمیندایە.

چالاکیی ئەم هەفتەیی ئێشکگرییەکە لەلایەن دەستەیەک لە شاری دارمشتادی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت. دەستەى دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا سەردانی چالاکییەکەیان کرد.

پەرلەمانتارەکان رایانگەیاند، بۆ چارەسەری ئاشتییانە و دیموکراسییانەى کێشەى کورد دەبێت ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی بە خێرایی ئازاد بکرێن.

پەرلەمانتارەکان راشیانگەیاند، دەبێت لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا پشتیوانی لە تێکۆشانی مافدارانەى گەلی کورد و داوای چارەسەری بکرێت.

بە ناوی چالاکوانانەوە زولوف بینگول رایگەیاند، سەردانی دەستەى دۆستایەتیی کورد گرنگە و سپاسی لە پشتیوانییەکەیانی کرد.

دەستەی دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا، کە سەردانی چالاکیی ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالانیان کرد بریتین لە، ئاندریاس شیدر پەرلەمانتاری نەمسا، برناردۆ بارینا ئارزا پەرلەمانتاری باسک، میگۆئیل ئوربان کریسپۆی پەرلەمانتاری ئیسپانیا، فرانچۆسی ئالفۆنسی پەرلەمانتاری فەرەنسا.

ژ.ت