دۆسیەی هرانت دینک: داوای سزای هەتاهەتایی بۆ ١٠ بەرپرسی دەوڵەت کرا

لە دۆسیەی سەبارەت بە کوشتنی هرانت دینک، داوا دەکرێت، ١٠ بەرپرسی دەوڵەت بە زیندانی هەتاهەتایی سزا بدرێن.

لە دۆسیەی هرانت دینک دا ئەو فەرمانبەرانەی کە پەیوەندییان بە کوشتنی سەرنووسەری گشتی ڕۆژنامەی ئاگۆس هرانت دینکەوە هەبووە دادگایی بەڕێوەچوو. دادگای باڵا بەشێکی ئەو ١٥ تۆمەتبارەی لە کارەکانیان دوورخستبووەوە. دانیشتنی دۆسیەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی ١٤ی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو. لە دانیشتنەکەدا تۆمەتبارانی دەستگیرکراو ڤەیسەڵ شاهین، ئۆکان شیمشەک و گازی گونای ئامادەبوون، بەشێک لە تۆمەتبارانیش لە ڕێگەی سیستەمی SEGBİS بەشداری دانیشتنی دادگاییەکە بوون.

تۆمەتباران پێداگرییان کردووە کە دەستیان لە ڕووداوەکەدا نەبووە.

دوای بەرگریکردنی تۆمەتباران، داواکاری گشتی بڕیارەکەی ڕاگەیاند و ٨ کەسی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" و "پێشێلکردنی دەستوور". بۆ هەر کامەیان ٢ جار داوای سزای هەتاهەتایی بریەوە.

هەروەها داواکاری گشتی لەبارەی موحەرەم دەمیرکالە دا، بە تاوانی "کوشتنی بە ئەنقەست" و دژی بەکر یۆکوش بە تاوانەکانی "یارمەتیدان لە کوشتنی بە ئەنقەست" و "پێشێلکردنی دەستوور" داوای غەرامەیەکی قورس و سزای ٢٢ ساڵ و ٥ مانگ تا ٣٠ ساڵ زیندان دەرکرد.

دادگا بۆ ئەوەی تۆمەتبار و پارێزەرانیان بتوانن بەرگری خۆیان بکەن دانیشتنەکەی بۆ ١٦-١٧ی تەمموز دواخست.