دادگای دەستوری هەمیشەیی داواکارییەکانی پەیوەست بە بەرپرسیارانی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەمی بە وتنی 'قەبوڵ ناکرێت' رەتکردەوە. لە پارێزەرانی دۆسیەکە ئیلکە ئیشک بریاری دادگای دەستوری هەمیشەیی بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند و وتی، ئیتر دۆسیەکە چووەتە قۆناغی دادوەری نێونەتەوەییەوە.
پاڕێزەر ئیلکە ئیشک باسی لەوەکرد کە ئەو بریارەی دادگای دەستوری هەمیشەیی نکۆڵی لە یەک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی وڵاتەکە کردووە و وتی، "بەرپرسیارێتی پلەدارە گشتییەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا نەبینرا. پوختەی بڕیارەکە لەسەر نۆ داواکاری بەم جۆرەیە. دادگای دەستوری هەمیشەیی لە بریارەکانی بەر لەئێستایدا رایگەیاندبوو، کە راپۆرتی پشکنەر ناوەرۆکی زۆر گرنگی هەیە، لە بەر ئەوەش لە دۆسیەی دادگای کارگێڕیدا دەبێت راپۆرتی پشکنەر لێکۆڵینەوەی لەبارەوە بکرێت، بەو جۆرە هەڵبسەنگێندرێت. لەو بڕیارەشدا هەرگیز راپۆرتی پشکنەری بەهەند وەرنەگرت، هەرگیز باسی لێوەنەکرد. ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەبێت بوترێت؛ ئەو راپۆرتەی پشکنەر لە هەواڵگرییەوە تا کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەی ئەوەی تێدا خراوەتەڕوو کە رێکاریان نەگرتووەتەبەر. هەروەها دەڵێت، لە ١٤ی ئەیلولدا زانیاری هەواڵگری شاردراوەتەوە، رێکاری پێویست سەبارەت بە گردبوونەوەکە نەگیراوەتەبەر. دەریدەخات کە کۆمیتەی ئامادەکار سەبارەت بەو زانیارییە هەواڵگری و مەترسیە چاوەڕێکراوانە ئاگادار نەکراونەتەوە. لە راپۆرتەکەدا پشکنەر دەڵێت، 'کاربەدەستانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە رێکاری پێویستیان لەبارەی ئەو گردبوونەوەوە نەگرتووەتەبەر، زانیاری هەواڵگرییان هەڵنەسەنگاند، هەربۆیەوە دەبێت بکەونە بەر لێپرسینەوەوە'. دادگای دەستوری هەمیشەیی ئەو راپۆرتەی پشکنەریشی بە هەند وەرنەگرت. هەربۆیە هەرگیز مایەی قەبوڵکردن نییە. ئەوان بە ئێمەیان وت، قەبوڵ ناکرێت؛ بەڵام ئێمەش قەبوڵی ناکەین. ئێمەش ئەو بڕیارەی دادگای دەستوری هەمیشەیی قەبوڵ ناکەین. بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەم پەردەپۆش بکەن، بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی کاربەدەستانی کەرتی گشتی بشارنەوە ئەو بڕیارە دراوە".
ئیشیک باسی لەوەکرد کە پرۆسەی بە هەمان شێوە لە ئۆرگانەکانی دیکەی دەوڵەتیشدا هاتنەبەردەمیان و هێمای بۆ ئەوەکرد کە دۆسیەکە دەبەنە بەردەم دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا.
هـ . ب