دوای ٣٠ ساڵ ئازادکرا: تا هەڤاڵانمان ئازاد نەکرێن، ئێمەش ئازاد نین

محەمەد ئەمین ئەرسۆی کە دوای ٣٠ ساڵ ئازادکرا، رایگەیاند کە تا هەموو زیندانیانی سیاسی ئازادنەکرێن، ئەو خۆی بە ئازاد دانانێت و داوای لە رای گشتیی کرد هەستیار و وشیار بێت.

محەمەد ئەمین ئەرسۆی لە ساڵی ١٩٩٤ لە ئیدر دەستگیرکرا. ئەرسۆی لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت بە بانگەشەی "یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەتی تێکداوە" دادگایی کرا و سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەردا سەپێندرا. ئەرسۆی دوای ٣٠ ساڵ زیندان لە زیندانی جۆری ئێفی تەکیرداغ ئازاد کرا.

لەبەردەم زیندان لەلایەن بنەماڵەکەی و ژمارەیەکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا.

ئەرسۆی لەبەردەم زیندان وتەیەکی پێسکەش کرد و وتی، تا هەموو زیندانیانی سیاسی ئازادنەکرێن ئەوانیش ئازاد نابن و وتی، "دەرەوەش وەک سندوقێکی داخراوە. بۆ ئەوەی هەست بە ئازادی بکرێت دەبێت هەموو هەڤاڵانمان لە دەرەوە بن. تەنیا بەم جۆرە دەتوانین هەست بە ئازادی بکەین. لەگەڵ من دەبوایە چەند هەڤاڵی دیکەشمان ئازاد بکرانایە، یەک لەوانە ئەحمەد کان ئاسکان بوو کە بە بێ هیج پاساوێک سێ مانگ ئازادکردنەکەی دواخرا. دەبێت رای گشتی بیر لە هەڤاڵەکانمان لە ناوخۆ بکاتەوە".

دوای پشکەشکردنی وتەکانی ئەرسۆی و بنەماڵەکەی بەرەو ئیدر کەوتنەڕێ.

هـ . ب