دوژمنایەتیکردنی کورد شەرمەزار کرا
هێرش بۆ سەر زمانی کورد بە چالاکی شەرمەزار کرا، لە چالاکییەکاندا پەیامی درێژەدان بە بەرخۆدان درا.
هێرش بۆ سەر زمانی کورد بە چالاکی شەرمەزار کرا، لە چالاکییەکاندا پەیامی درێژەدان بە بەرخۆدان درا.
گرتنی چەند کەسێک بەهۆی چڕینی گۆرانی کورد و هەڵپەڕکێ، هەروەها سڕینەوەی نووسینی هۆشیاری بە کوردی لە مێردین و ئەنقەرە و ئەزمیر شەرمەزار کرا.
لە چالاکییەکەی مێردین بانگەواز لە گەل کرا خاوەندارێتی لە زمان و چاندی کوردی بکەن.
پەرلەمانتار ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە تەواوی جڤاکدا بڵاوبووەتەوە، گوتی: "بۆیە هێرش دەکەنە سەر زمان و چاندی کوردی، بیر لەوە دەکەنەوە بەم شێوەیە قۆناغەکە تێپەڕێنن. لێرەوە، دیسانەوە بیریان دەخەینەوە، تاوەکو سیاسەتی ئەمنی جێبەجێ بکەن، قەیرانەکان ئەوەندەی تر زیاتر دەبن".
لە ئەنقەرە ڕێپێوانێک ئەنجامدرا، هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەنقەرە فاتن کانات دووپاتی کردەوە، لەم جوگرافیایەدا کە لە هەموو لایەک بە ئاگر دەورە دراوە، ئاشتی و ئارامی زۆر گرنگە. داوای کرد ئەو کەسانە ئازاد بکرێن کە لەسەر هەڵپەڕکێ گیراون، گوتی: "ناتوانن دەست بۆ زمان و چاند و هەڵپەڕکێی ئێمە ببەن".
لە ئەزمیر بە هەڵپەڕکێیەک هێرشەکان شەرمەزارکرا.
وتەبێژی پلاتفۆرمی دیموکراسیی نارلیدەر بولەنت کاراکاش ڕایگەیاند هەڵپەڕکێ مانای خوشک و برایەتی چاندەکان، گوتی: "دەسەڵات بۆ شاردنەوە قەیرانە ئابوورییەکان کە بەهۆی شەڕەوە درووست بووە، هێرش دەکاتە سەر زمان و بەهاکانی گەلی کورد، ئەمە قبووڵ ناکرێت".
چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.