دیسان فازڵ شەنیاشار ئازاد نەکرا

داوای ئازادکردنی فازڵ شەنیاشار دیسان ڕەتکرایەوە، دانیشتنەکە بۆ ١٢ ی تەمموز دواخرا.

لە ١٤ حوزەیرانی ٢٠١٨ خزم و پاسەوانانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار، دانیشتنی تایبەت بە دۆزەکە لە دادگای سزای قورسی مەڵەتی ئەنجامدرا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هاوڵاتیەک بە ناوی ئەسوەد شەنیاشار و کوڕەکانی جەلال و عادل شەنیاشار کوژران، فازڵ شەنیاشار کە ٦ مانگە بە بارمتە گیراوە لە زیندانی خارپێت لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەنەوە بەشداربوو.

فازڵ شەنیاشار کە پاش هێرشەکە گیرا، ئازاد نەکرا.

فازڵ شەنیاشار لە دانیشتنەکەدا ئازاد نەکرا، دایکی فازڵ شەنیاشار، ئەمینە شەنیاشار ماوەیەکی زۆرە بۆ ئازادکردنی کوڕەکەی چالاکی ئێشکگری دادپەروەری ئەنجام دەدات.

دانیشتنەکە بۆ ١٢ ی تەمموز دواخرا.