دۆزی دایکانی شەممە دواخرا بۆ ٤ ی تشرینی یەکەم

دانیشتنی دۆزی دایکانی شەممە کە سەرەڕای بڕیاری دەستوور چالاکییەکەیان ئاستەنگ دەکرێت، بۆ "گوێگرتن لە بەرگری ئەو تۆمەتبارانەی بەرگریان لە خۆیان نەکردووە" دواخرا.

سەرەڕای بڕیاری "پێشێلکردن"ی دەستوور، چالاکی ٩٥٠ هەمینی دایکانی شەممە ئاستەنگکرا، کاتێک دایکیان ویستیان درێژە بە چالاکییەکەیان بدەن، دۆزێک لە دژیان کرایەوە.

دانیشتنی دۆزی دایکانی شەممە ئەمڕۆ لە دادگای سزای قورسی ٢٧ هەمینی ئیستەنبوڵ ئەنجامدرا.

دادگا بۆ "گوێگرتن لە بەرگری ئەو تۆمەتبارانەی بەرگریان لە خۆیان نەکردووە" دانیشتنەکەی دواخست.

دانیشتنەکە لە ٤ ی تشرینی یەکەم ئەنجام دەدرێت.