دۆزی کۆبانێ لە ژنێڤ شەرمەزارکرا
سزای سەدان ساڵەی دۆزی کۆبانێ بۆ سەر سیاسەتمەداران، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ شەرمەزارکرا.
سزای سەدان ساڵەی دۆزی کۆبانێ بۆ سەر سیاسەتمەداران، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ شەرمەزارکرا.
چالاکی دانیشتنی کوردستانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە. لە چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە بەردەوامە، ٤١ هەفتەیە بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ شەرمەزارکران.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی مانگی ئایار دەستی پێ کرد. پاشان لەسەر ناوی کۆمیتەی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕۆدی سەمسور ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشکخرایەسەر گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دووپاتکرایەوە لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا گۆشەگیرییە بۆ سەر هەموو گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و گەلانی دیموکراتی جیهان.
هەروەها دەستنیشانکرا کوردستانیان ئەشکەنجەی گۆشەگیری قبووڵ ناکەن و بانگەواز لە کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) کرا بەرامبەر گۆشەگیری بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات.
هەروەها سەرکەوتنی کۆبانێی بەسەر چەتەکانی داعش کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوکاری دەکرد، بیرخستەوە و گوتی: "لەو دادگا ساختانەی دژی سەرکەوتنی مێژوویی ڕۆڵەکانی گەلی کورد دامەزراوە، سیاسەتمەدارانی کوردستان و تورکیا دادگایی دەکرێن".
پاشان کوردستانیان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.