دۆزی پیلانگێڕانەی کۆبانێ وسزادانی سیاسەتمەدارانی کورد لە ئەڵمانیا و نەمسا شەرمەزار کران

بریارەکانی دۆزی پیلانگێڕانەی کۆبانێ، لە شارەکانی هابورگ و هانوڤەری ئەڵمانیا و ڤیەننای پایتەختی نەمسا شەرمەزار کران.

هانوڤەر

لە شاری هانوڤەری ئەڵمانیا، خۆپیشاندەران بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزی دیموکراتیکی ئەوروپا و ناڤ-دەم هانوڤەر کۆبوونەوە و دۆزی پیلانگێڕانەی کۆبانێیان شەرمەزار کرد.

چالاکیەکە لەبەردەم وێستگەی ناوەندی شەمەندەفەری هانوڤەر سازکرا. لە چالاکیەکەدا وتە پێسکەش کرا و ئەوە خرایەڕوو کە بڕیارەکانی دۆسیەکە، مایەی قەبوڵکردن نین. ئەوەش خراوەتەڕوو کە دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات پارێزگاری لە تاریکی و رەشی داعش بکات.

ئەو کەسانەی وتەیان پێشکەش کرد ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەوانەی ئەو بڕیارانەیان داوە دوژمنانی دیموکراسین و جەستیان کردەوە، "ئێمە لە بەرامبەر گۆشەگیری ئازادی و ئاشتی دەپاڕێزین".

دوای وتەکان دەست بە رێپێوان و وتنەوەی دروشم کرا و بەم جۆرە چالاکیەکە گەیشتە کۆتایی.

هامبورگ

لە هامبورگیش لە دژی دۆسیەی پیانگێڕانەی کۆبانێ چالاکیەک سازکرا. چالاکگێڕان لە ستێرنسچانز کۆبوونەوە وبێ پسانەوە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "بژی بەرخودانی کۆبانێ"یان دەوتەوە.

لە گردبوونەوەکەدا سەلما ئیرماک و نیهاد ئاکدۆغان قسەیان کرد و هەروەها لە سەر ناوی ئاتیف، ئاگیف و یانگ ستراگڵ وتە پێشکەش کرا.

ڤیەننا

لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد، چالاکوانان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە و دۆسیەی پیلانگێڕانەی کۆبانێیان شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی ژنانی ڤیەننا نورجان گولەریوز، لە سەر ناوی ئەی دی ئێ‌ گی ئەرداڵ یۆڵداش و لەسەر ناوی کۆمەڵگەی ئازاد ئەحمەد زیرەک قسەیان کرد.

لە چالاکیەکەدا ئەوە خرایەوە کە لە رێگەی ئەو دۆسیەوە دەخوازرێت تۆڵەی شکستی داعش لە کۆبانێ بکرێتەوە.

جەماوەرەکە تا بەردەم بینای ئۆپێرا بە وتنەوەی دروشم رێپێوانیان کرد.

هـ. ب