بە دیمەن

فەد-دەم شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی بەست

فەد-دەم لە پارێزگاکانی ساکسۆنیای خواروو و برێمەن و هامبۆرگی ئەڵمانیا کۆنگرەی ئەنجامدا.

کۆنگرەی فەد-دەم

فیدراسیۆنی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیان لە باکووری ئەڵمانیا (فەد-دەم) لە پارێزگاکانی ساکسۆنیای خواروو و برێمەن و هامبۆرگی ئەڵمانیا شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لە برێمەن بەست.

کۆنگرەکە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی برێمەن ئەنجامدرا، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، کەرەم گۆک و ڕۆژین قامیشلۆ و عەمروڵا جن بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵبژێردران.

لە کۆنگرەکەدا پرۆسەی سیاسی و ڕەوشی ڕێکخراوەیی فیدراسیۆنەکە و ڕەوشی ئەنجوومەن و کۆمۆنەکان تاوتوێکران، هاوسەرۆکان و بەڕێوەبەرانی نوێ هەڵبژێردران.

سەباحەت ئەرگون و جومعە ئۆزدوگان بۆ هاوسەرۆکایەتی هەڵبژێردران.

سەباحەت گوتی: "کەموکوڕییەکانمان دەریدەخات کەلێنی نێوان ئێمە و ڕێبەرێتی زیاتر بووە. بەڵێن دەدەین کەموکوڕییەکان نەهێڵین، هەوڵدەدەین شایستەی ڕێبەرێتی و شەهیدان بین".

جومعە ئۆزدۆگان سوپاسی متمانەی هەمووانی کرد و ڕایگەیاند ئەزموونی هەمووان بۆ ئێمە گرنگە، هەر ڕۆڵ و ئەرکێک بکەوێتە ئەستۆمان جێبەجێی دەکەین.

کۆنگرەکە بە درووشـمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.