بە دیمەن

فیستیڤاڵی چاندی دێرسیم: ناهێڵین دێرسیم چۆڵ بکرێت

چواردەمین فیستیڤاڵی چاندی دێرسیم لە فرانکفۆرت ئەنجامدرا. گوترا: "ئەوەی دێرسیم دەکاتە دێرسیم، باوەڕ و زمانەکەیەتی. ئێمە بەشکۆین، سەرمان بەرزە و تێکۆشانمان بەردەوامە.

چواردەمین فیستیڤاڵی چاندی دێرسیمی ئەوروپا

چواردەمین فیستیڤاڵی چاندی دێرسیم لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.

 

فیستیڤاڵەکە بە پێشەنگایەت فیدراسیۆنی عەلەویە دیموکراتەکان (فەدا) فیدراسیۆنی یەکێتی دیموکراتیکی دێرسیم و کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی دێرسیم (دیک) ڕێکخرا و بە پانێڵی ژن و ئیکۆلۆژی لە دێرسیم دەستی پێ کرد.

لە پانێڵەکەدا تیشکخرایە سەر کۆمەڵکوژی ژنان لە دێرسیم، ئاماژە بەوە کرا، باوەڕ و چاند و جوگرافیای دێرسیم وێرانکراوە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە بێجگە لە کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی دێرسیم، کۆمەڵکوژی چاندی و ئیکلۆژی ئەنجامدراوە، لەکاتێکدا لە نەریتی دێرسیم ڕێزگرتن لە سرووشت و زیندەوەران  باڵادەستە، چاندی یەکسانی و دادپەروەری زاڵە.

پاش پانێڵەکە چالاکییە چاندییە هەمەڕەنگەکان بەردەوام بوون، هونەرمەندان چوونە سەر سەکۆ.

پاشان بە ناوی ڕێکخراو و پەرلەمانتارانەوە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە و چەندین چالاکی هونەری پێشکەشکران.

پاشان یەکێتی ژنانی ئەوروپا بۆ چالاکی هەفتەی ١٠٠٠ هەمینی دایکانی شەممە پەیامی پشتگیریان دووپات کردەوە.

لە چالاکییەکەدا سەرۆکی دەدەف، عەلی ڕەزا بلیر ڕایگەیاند بەهۆی قەیرانی ئابووریی و شەڕێکی تایبەتەوە بە نیازن هەرێمەکە چۆڵ بکەن، پێویستە ڕێگە نەدەین بە چۆڵکردنی دێرسیم و گۆڕینی دیمۆگرافیک.

پەرلەمانتار ئایدن کۆردو تیشکی خستەسەر شەهیدانی مانگی ئایار و دۆزی کۆبانێ و گۆشەگیری ئیمراڵی و بەرخۆدانی زیندانیان و ساڵیادی ١٠٠٠ هەمینی چالاکی دایکانی شەممە، ئاماژەی بەوە کرد درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەن، دووپاتی کردەوە سیاسەتی نکۆڵی و ئاسیمیلاسیۆن و کۆچبەرکردن بەردەوامە، گوتی: "ئەوەی دێرسیم دەکاتە دێرسیم باوەڕ و زمانەکەیەتی، پێویستە بە خۆشەویستییەوە چاندەکەمان بپارێزین، دەیانەوێت بونیادی دیمۆگرافی و جڤاکی و ناسنامە و زمانی دێرسیم بگۆڕن، بۆیە بیانییەکان دەهێنن، هێرش دەکەنە سەر خاک و ئیکۆلۆژیای دێرسیم، کانەکانی دێرسیم تاڵان دەکەن، تەهێنن، هێرش دەکەنە سەر خاک و ئیکۆلۆژیای دێرسیم، کانەکانی دێرسیم تاڵان دەکەن، تکۆشانمان لەسەر خاکەکەمان بەردەوامە".

ئایدن سڵاوی لە تێکۆشانی دایکانی شەممە کرد و ڕایگەیاند ئەوان بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشن.

ئایدن تیشکی خستەسەر دۆزی کۆبانێ و ڕایگەیاند تا ئازادکردنی هەموو هەڤاڵەکانمان تێدەکۆشین.

هەروەها ئایدن کۆرو ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند گۆشەگیرییەکە لەسەر ژنان و گەنجان، جەختی کردەوە بێ هەڵگرتنی گۆشەگیری چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کورد مەحاڵە، گوتی: "تا مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە تێکۆشان دەدەین. بۆیە زیندانیان بەرخۆدان دەکەن، بەم بۆنەیە سڵاو لە بەرخۆدانی دایکان دەکەم. ئێمە بە شکۆین، سەربەرزین، درێژە بە تێکۆشان دەدەین".

فیستیڤاڵەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.