گەلەکۆمە ئیدانەکرا، سڵاو لە بەرخۆدانی زیندانەکان کرا

چالاکییەکان بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی بەردەوامە. لە چالاکییەکاندا ڕاگەیەنرا کە سیاسەتی گۆشەگیری بەردەوامی گەلەکۆمەیە و سڵاو لە بەرخۆدانی گیراوانی ناو زیندانەکان کرا.

گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گەلێک شوێندا ئیدانەکرا.

'وان'

لە شاری وان-ی باکووری کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پارتی و پەرلمانتار لە حەوشەی بینای هەدەپە چالاکییان ئەنجامدا. پەرلمانتاری هەدەپەی وان موعەزەز ئۆرهان ئەوەی خستەڕوو کە گۆشەگیری بەردەوامی گەلەکۆمەیە و ئاماژەی دابە مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکاندا. موعەزەز ئۆرهان وتی، " ئەو دەنگەی کە لە بەندیخانەکانەوە بەرز دەبێتەوە لە دژی نادادپەروەریە. داوای گیراوانی سیاسی داوای ئازادیە. داو بۆ مافی مرۆڤە."

چالاکییەکە بە درووشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

'ئاگری'

گەلەکۆمەی نیونەتەوەیی دژبە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە  ناوچەی بازیدێ-ی ئاگری باکووری کوردستان ئیدانەکرا. گەلێک کەس بەشداری چالاکیەکە بوون کە لە بینای هەدەپە بەڕێوە چوو. عەبدوڵا ئیکەلێک هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە قسەیکرد و وتی  گۆشەگیری لە ئیمڕالی لە تەواوی وڵات بڵاو بووەتەوە.

'ئەدەنە/ مێرسین'

ڕێکخستنەکانی هەدەپەی ئەدەنە و مێرسین لە رێگەی راگەیەنراوێکەوە گەلەکۆمەی نیونەتەوەیی ١٥ی شوباتیان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانەکرد. لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکراوە  بە گەلەکۆمە کێشەی کورد و کێشەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین بە بێ چارەسەری دەمێنێتەوە.

ک-ش