گەنجانی کورد لە فرایبورگ بانگەوازیان بۆ بەرخۆدان کرد
گەنجانی کورد لە فرایبورگ کۆبوونەوە و داوایان لە هەموو گەنجان کرد، کە وەک بەشێک لە هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادی'یە لە دژی فاشیزم و خیانەت و گۆشەگیریی بەرخۆدان بکەن.
گەنجانی کورد لە فرایبورگ کۆبوونەوە و داوایان لە هەموو گەنجان کرد، کە وەک بەشێک لە هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادی'یە لە دژی فاشیزم و خیانەت و گۆشەگیریی بەرخۆدان بکەن.
چالاکوانانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و تیکۆ-ژن ئێوارەی دوێنێ لە شاری فرایبورگی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
چالاکوانان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە و هەروەها لە دژی خیانەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، پاکتاوکردنی جەستەیی و سیاسی و ئەشکەنجەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان داوایان لە گەنجان کرد لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'وەرن جەنگی ئازادییە' بڕژێنە سەر شەقامەکان.
گەنجان ڕایانگەیاند، چیتر ئەو دۆخە قبوڵ ناکەن و تاوەکو رێبەری گەلی کورد لە دیلێتیدا بێت ئێمە بۆ ڕۆژێکیش لە ئەوروپا راناوەستین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.
ژ.ت