گەنجانی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا: ئارامیمان لێبڕاوە!

گەنجانی کورد لە ستراسبۆرگ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێدەنگیی پەرلەمانی ئەوروپا لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ناو بینای پەرلەمانی ئەوروپا و دوای چاوپێکەوتنێکی ٣ کاتژمێری دۆسیەیەکیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمان کرد.

گەنجانی کورد لە ستراسبۆرگ بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە بێدەنگیی پەرلەمانی ئەوروپا لە دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ناو بینای پەرلەمانی ئەوروپا و دوای چاوپێکەوتنێکی ٣ کاتژمێری دۆسیەیەکیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کرا.

گەنجانی کورد بە دروشمی "چیتر ئارامیمان نەما - ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" سەرلەبانیی دوێنێ ١٥ی شوبات لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا کۆبوونەوە و چوونە ناو هۆڵی کۆمیتەی گشتیی پەرلەمانی ئەوروپا.

گەنجانی کورد بە وتنەوەی دروشم بێدەنگیی پەرلەمانی ئەوروپایان بەرامبەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئیدانە کرد. گەنجان لە هۆڵەکەدا سەرنجی پەرلەمانتارانیان ڕاکێشایە سەر خۆیان.

بەرپرسانی ئاسایش هەوڵیاندا ڕێگری لە گەنجان بکەن، بەڵام کاتێک نەیانتوانی ڕێگری لە گەنجان بکەن، میوانەکانی پەرلەمانتارانیان لە هۆڵەکە بردە دەرەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر داوای گەنجان هات بۆ هۆڵەکە و چاوی بەگەنجان کەوت. وتەبێژی هەدەپەی ئەوروپا فایەق یاگز و چەند کارمەندێکی پەرلەمانیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. گەنجان لە کۆبوونەوەکەیاندا لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایانگەیاند، ماوەی دوو ساڵە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و ڕاشیانگەیاند، پەرلەمانی ئەوروپا بڕیارەکانی خۆی جێبەجێ ناکات و بەرپرسیاری سەرەکیی دیلکردنی عەبدوڵا ئۆجالان دەوڵەتانی ئەورووپین.

گەنجان دوای کۆبوونەوە ٣ کاتژمێریەکەیان دۆسیەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیان ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کرد. گەنجان بە ڕاگەیەندراوێک کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

گەنجان لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا داوای خۆئامادەکردن و خۆتەیارکردن کرد و ڕایانگەیاند، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بەرامبەر بە کارەساتی بومەلەرزە لە کوردستان دا بە هانای گەلانەوە نەچووە و گەلانی بۆ مردن بە بەجێهێشتووە، ئەو فاشیزمە بە ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان تێکدەشکێت. گەنجان لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بانگەوازییان بۆ هەموو لایەک ئەوە بوو، کە بەرخۆدان زیاتر بکەن و لە دەوری عەبدوڵا ئۆجالان کۆببنەوە.

ژ.ت