گەریلاکانی یەژاستار: خۆپاراستنی ژنان پاراستنی ژیانە
گەریلاکانی یەژاستار زیلان بۆتان و زین تۆڵهەڵدان باسیان لەوەکرد کە دەبێت لە بەرامبەر توندوتیژی لە دژی ژنان تێکۆشان بکرێت و وتیان، خۆپاراستن بۆ ژنان بنەمایەکی ژیانییە.
گەریلاکانی یەژاستار زیلان بۆتان و زین تۆڵهەڵدان باسیان لەوەکرد کە دەبێت لە بەرامبەر توندوتیژی لە دژی ژنان تێکۆشان بکرێت و وتیان، خۆپاراستن بۆ ژنان بنەمایەکی ژیانییە.
خوشکانی میرابێل پاتریا، مینەڤرا و ماریا کە لە دژی دیکتاتۆری تروژیلۆ لە کۆماری دۆمینیک تێکۆشابوون لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦١ دوای ئەوەی دەستدرێژییان کرایە سەر و کوژران. بۆ یادکردنەوەی خوشکانی میرابێل، لە ساڵی ١٩٨١دا کۆنگرەی ژنانی ئەمریکای لاتین، رۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمی وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناودێر کرد.
گەریلاکانی یەژاستار زیلان بۆتان و زین تۆڵهەڵدان هەڵسەنگاندنیان بۆ توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان کرد. گەریلاکانی یەژاستار باسین لەوەکرد کە دەبێت لە بەرامبەر توندوتیژی لە دژی ژنان تێکۆشان بکرێت و جەختیان کردەوە کە خۆپاراستن بۆ ژنان بابەت و بنەمایەکی ژیانییە.
زیلان بۆتان ئەوەی خستەڕوو، کە ژنان ژیان دەخوڵقێنن و وتی، "وەک شەڕڤانێکی یەژاستار دەمەوێت ئەوە بڵێم کە توندوتیژی لە دژی ژنان شەرمەزار دەکەین و قەبوڵی ناکەین. ئێمە لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی دەرونی و جەستەیی لە دژی ژنانین و تێکۆشانمان لەوپێناوەدا بەرەوپێش دەچێت. ئەوەی ژیان دەخوڵقێنێت ژنە. ئەوەشی کە هەموو لە ژیاندا دەهێنێتە ئاراوە هەر ژنە. لەمرۆدا ژنان بە دەوری فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە گۆڕەپانەکانن. سڵاوی خۆمان ئاراستەی ئەو ژنانە دەکەین.
دەبێت ژنان بەردەوام لە گۆڕەپانەکاندا بن
ئەمرۆ لە دژی ژنان قڕکردن وجینۆسایدێکی گەورە بەڕێوەدەبرێت. هەروەها لە دژی ئەو ژنانەشی کە لە سەر چیاکان لە پێناو ئازادیدا تێدەکۆشن شەڕێکی گەورە لە ئارادایە. دەبێت هەموو ژنێک بزانێت کە جۆ خۆی دەپارێزێت و دەبێت ببێتە خاوەن زانایی. وەک هێزەکانی یەژاستار لە دژی دەوڵەتی تورک شەڕێکی گەورە دەکەین. دەبێت دەوڵەتی تورک ئەوە باش بزانێت کە ئێمە هەموو کات لە دژی عەقڵیەتی لەو جۆرە دەجەنگین. دەبێت ژنان هەموو کات لە گۆڕەپانەکاندا بن".
'خۆپاراستن بۆ ژنان بنەمایەکی ژیانییە و نابێت دەستبەرداری بن'
زین تۆڵهەڵدانیش باسی لەوەکرد کە لەگەڵ هەموو ژنان کە لە دژی توندوتیژی سەر ژنان تێدەکۆشن، لە بەرەیەک و لە هاوپەیمانیدان و وتی، "لەپێناو ئازادی ژنا تا سەر تێدەکۆشین. راستە تێکۆشانێک لەئارادایە، بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئاستی دڵخواز. دەبێت ئەو ژنانەی کە لە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان لە تێکۆشاندان، لە دەوری یەکتر کۆببنەوە و خۆیان رێکبخەن. ئێمە لەسەر چیاکان لە دژی سوپای تورکی فاشیست شەڕ دەکەین؛ ئەمەش لەلای ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رۆحی تێکۆشان دەخوڵقێنێت. ئەگەر ژنان خۆیان نەپارێزن و خۆیان پەروەردەنەکەن، کۆمەڵگا تووشی داڕزان و لەبەریەکهەڵوەشانەوە و پووچبوونەوە دەبێت. ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' لە هەموو شوێنێک بڵاودەکەینەوە. خۆپاراستن پاراستنی ژیانە و بۆ ژنان بنەمایەکە کە نابێت دەستبەرداری ببن و بنەمایەک ژیانییە".