گوێ بە یاسا نادرێت و چاوپۆشی لە نەژادپەرستی دەکەن

ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی ئیهادە رایگەیاند، دادوەران هێرشی نەژادپەرستی بەپێی مادەی ١٢٢ یاسای تورک هەڵناسەنگێنن، بە چاوی رووداوی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە ئەوەش هێرشەکان زیاتر دەکات.

لە ئافیۆن هێرشکرایە سەر ٧ کرێکاری کورد، لە ئەنقەرە هێرش کرایە سەر خانەوادەیەکی کورد و ٤ کەس بریندار بوون و لەمدواییانەشدا لە کۆنیا ٦٠ کەس هێرشیان کردە سەر کوردان و لە ئەنجامدا حاکم دال کە هاوڵاتیەکی کورد بوو، کوژرا.

لەمبارەیەوە ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند، هێرشەکان سیاسین. کۆمسیۆنی ئیهادەی دژی نەژادپەرستی و جیاوازکاری، بە وردی چاودێری هێرشە نەژادپەرستیەکان دەکات. ئەرەن کەسکین رایگەیاند، لەمدواییانەدا هێرشەکان لەدژی کورد زیادی کردووە و وتی،"ئێمە باش دەزانین کە توندوتیژیەکی سیاسیە، چ توندوتیژی دژی ژنان و چ توندوتیژی گشتی. زمانی دەوڵەت توندە، جیاوازی دەکات و نەژادپەرستی هێرشەکان زیاد دەکات. خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە لەم جۆگرافیایەدا نەژادپەرستەکان کە هێرش دەکەن، دادگایی ناکرێن."

کاریگەری ئاکەپە و مەهەپە لەسەر کۆمەڵگا

کەسکین ئاماژەی بە هۆکاری دادگایینەکردن و سزانەدانی هێرشبەران کرد کە دادوەران هێرشەکان لەسەر بناغەی نەژادپەرستی شیناکەنەوە. کەسکین راشیگەیاند، هەڵوێستی دادوەران هەڵەیە کە هێرشەکان لە ئاستی رووداوی دادوەریدا شیدەکەنەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نەژادپەرستی بشاردرێتەوە. کوشتنی دەنیز پۆیراز و هێرشەکانی ئەم دواییەش لە ئەنجامی زمانی هێرشکاری ئاکەپە و مەهەپە لەسەر کۆمەڵگایە روویانداوە.

'لە چوارچێوەی خاڵی ١٢٢دا هەڵسەنگاندنی بۆناکرێت'

ئەرەن کەسکین باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان بە وردی چاودێری رووداوەکان دەکەن و وتی،"ئیمە دەمانەوێت لەگەڵ خانەوادەکان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن، بەڵام ئەوان دەترسن. هەڤاڵانمان خۆیان گەیاندە ئەو کەسانەی لە کۆنیا، ئافیۆن و ئەنقەرە رووبەرووی هێرش بوونەوە. هەموویان وتیان، "بەهۆی ئەوەی کوردین هێرش دەکرێتەسەرمان". بۆ نمونە هاوڕێیەکی پارێزەرمان لەبارەی هێرشەکەی ئاگیۆن وتی، دادوەری گوێی بە هێرشی نەژادپەرستی ئافیۆن نەداوە.

کەسین باسی ئەوەی کرد، لە یاسای سزادرانی توورکدا، هەموارێک بۆ نەژادپەرستی نەکراوە و گەورەترین هۆکار بۆ ئەوەش خاڵی ١٢٢ دەستوری تورکە. دادوەران هێرشی نەژادپەرستی بەپێی مادەی ١٢٢ یاسای تورک هەڵناسەنگێنن، بە چاوی رووداوی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن کە ئەوەش هێرشەکان زیاتر دەکات.

ف.ق