هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی: ئیدی بەسە!
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی ناڕەزایبوونی خۆیان بەرامبەر هەڵکوتانە سەرەکانی پۆلیس بەسەر شارەوانی جولمێرگ پیشاندا و وتییان: "ئیدی بەسە."
هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی ناڕەزایبوونی خۆیان بەرامبەر هەڵکوتانە سەرەکانی پۆلیس بەسەر شارەوانی جولمێرگ پیشاندا و وتییان: "ئیدی بەسە."
دوێنێ شەو پۆلیس گەمارۆی شارەوانی جولەمێرگی داوە و لە سەرلەبەیانیدا دەستیان بەسەر شارەوانیدا گرت. هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ محمەد سدیق ئاکشیش لەوان دەستەبەسەرکرا. هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەسەر ماڵپەری میدیایی دیجیتاڵی خۆیان لەدژی ئەم کارانە پەیامیان بڵاوکردەوە و هەڵوێستییان پیشاندا.
باقڕخان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئاکەپە-مەهەپە کە تۆڵە لە ئیرادەی گەل دەکاتەوە، لە ڕێگەی دادگاکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی و لە ڕێگەی پۆلیسەوە، بە شێوەیەکی نا یاسایی نوێنەرانی ڕەوای گەل و دیموکراسی دەستبەسەردەکەن. دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی جولەمێرگ کارێکی نایاسیی تاریک و پیسە. لە دژی ئەم زهنیەتە قەیوم پارێزی و دووژمنانی سوێندخواردی گەل دەوستیننەوە. دەڵێن ئیدی بەسە. پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بە ئەم سەپاندنە نا یاسانەی بهێنرێت."
هەرەوەها تولای حاتەم ئۆغۆللاری دەڵێت: "ئەو دەسەڵاتدارییەی لە سەر سندوقەکانی دەنگدان شکستی خوارد، دیسانەوە لە دژی ئیرادەی گەل دەجوڵێتەوە. لە ڕێگەی پۆلیستارێتەوە خواستێتی شارەوانیەکانمان لە باربەرێ و هاوسەرۆکی شارەوانی محمەد سدیقی دەستگیرکردووە. هیچ کاتێک بەرامبەر ئەم زهنیەتە سەردانانەوێنین. ئەم هێرشانە بە تەنها لە دژی ئیرادەی خەڵکی جولەمێرگ نیە، بەڵکو لە دژی ئیرادەی گەلانی تورکیایە. بانگەوازییمان لە هەموو لایەنەکانی گەلی دیموکراسییە لە دژی زهنیەتی قەیوم هەڵوێست پیشان بدەن."