هاوسەرۆکی فەدا: وەرن لە دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە پێکەوە تێبکۆشین
هاوسەرۆکی فەدا دەمیر چەلیک بانگەوازی لە هەموو عەلەوییەکانی ئەوروپا کرد، لە دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل لە دێرسیم و پولور تێکۆشانی نەپساوە بکەن.
هاوسەرۆکی فەدا دەمیر چەلیک بانگەوازی لە هەموو عەلەوییەکانی ئەوروپا کرد، لە دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەل لە دێرسیم و پولور تێکۆشانی نەپساوە بکەن.
فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتییەکان (فەدا) لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی دێرسیم و پولور لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئاکەپە-مەهەپە بە ڕاگەیاندراوێک شەرمەزار کرد. ڕاگەیاندراوەکە لە پێش ناوەندی چاندی عەلەویی سەر بە فەدا لە دۆرتمۆند خوێندرایەوە. هاوسەرۆک دەمیر چەلیک و بەرێوەبەرانی فەدا بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن دەمیر چەلیکەوە خوێندرایەوە، ئاماژەی بەوەکرد دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە دێرسیم و پولور، ئۆپەراسیۆنێکە بۆ لەبیرکردنی زەبر و یادەوەری مێژوویی و دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی دێرسیم و پولور شەرمەزار کرا.
چەلیک باسی لەوەشکرد ڕژێمی قەیوم بە واتای دەستبەسەراگرتنی مافی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی گەلە، دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل بە دانانی قەیوم لە ناوچە و شارەکانی تورکیا و کوردستان، دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلە و گوتی: “وەک فەدا ئەمە قبوڵ ناکەین. ئەگەر ئەمڕۆ ئەو کارە نامڕۆڤانەیە قبوڵ نەکەین کە ئەم دەسەڵاتە نکۆڵیکارە بە شەرعی دەزانێت، دەبێت دەنگ بەرز بکەینەوە، پێکەوە تێکۆشان بکەین. وەک چۆن گەلەکەمان لە دێرسیم سەرەڕای هەموو جۆرە فشارێک لە دژی ڕژێمی قەیوم یاخی بووە، دەبێت ئەو کەسانەی لە ئەوروپا دەژین دەنگ بەرزبکەنەوە و بڵێن نەخێر"..
چەلیک لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "بە پلانی ئیسڵاحی شەرق پارێزگاری داگیرکەریان دانا. دەوڵەت کە دوای ١٢ ساڵ قۆناغی ئامادەکاری تەواو کرد، لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧ سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە سێدارەدا، دەیەوێت جارێکی دیکە دێرسیم داگیر بکات. دەیەوێت جارێکی تر یادەوەری دەرسیم تاریک بکاتەوە. دەیانەوێت مێژووی ئێمە تاریک بکەن. بۆیە نەک تەنها ئیرادەی گەل قۆرخ کراوە، بەڵکو ڕێگای حەق و حەقیقەتی مێژوویی دەستی بەسەرا گیراوە. بۆیە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە دەڵێن
عەلەویم و مرۆڤم دەنگ بەم دەنگە بدەن”.