هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ و بورسا چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی حەقی کارەری هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ و بورسا لە کاتی جیاوازدا چوار چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی حەقی کارەری هەبەدەهە لە ئەستەنبوڵ و بورسا لە کاتی جیاوازدا چوار چالاکییان ئەنجامدا.
جەنگاوەرانی حەقی کارەری تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ڕایانگەیاند، تا چۆکدادان بە دەسەڵاتداری فاشیست بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان و پەیوەست بە چالاکییانیان ئەم زانیاریانەیان بڵاوکردەوە:
"٢٥ی تشرینی دووەم لە چەلەک تەپەی ئەستەنبوڵ، گڕ لە گەراجێکی فاشیستان بەردرا و ٢ ئۆتۆمبیل زیانیان بەرکەوت.
٢٦ی تشرینی دووەم لە فاتیح تەپەی ئەستەنبوڵ گڕ لە کۆگای نەخۆشخانەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی ساماتی بەردرا و بە هەموو کەلوپەلەکانیەوە سوتا.
٢٦ی تشرینی دووەم گڕبەردرا لە کۆگای بازاڕی کارفور لە بەیۆئۆغلووی ئەستەنبوڵ.
٢٧ی تشرینی دووەم لە بورسا گڕبەردرا لە ئۆتۆمبیلی کورشات چەلیکی بەڕێوەبەری ناوچەی عوسمان غازی پارتی فاشیستی ئاکەپە."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە تا کۆتایهێنان بە داگیرکارییەکان و گۆشەگیری بەردەوام دەبن لە چالاکی تۆڵەکردنەوە.
'دەبێت خاوەنداری زیاتر لە گەریلا بکرێت'
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە تێکۆشانی بەردەوامی گەریلا کراوە و پەیامی پشتوانیکردنی لە تێکۆشانی گەریلا دراوە و رایگەیاندووە: "دەبێت هەموو شۆڕشگێڕێک زیاتر خاوەنداری لە گەریلا بکات. تا بەتەواوەتی دەسەڵاتداری فاشیست دەکەوێتە سەرچۆک، بە ڕوحی شۆڕشی یەکگرتووەوە هەموو جێگەیەک دەکەینە گۆڕەپانی چالاکی."