هەبەدەهە: رۆحی گەزی رۆحی شۆڕشی یەکگرتووە

هەبەدەهە بەرخودانی گەزی بەرزنرخاند و رایگەیاند، "رۆحی گەزی رۆحی شۆڕشی یەکگرتووە. داوادەکەین رۆحی گەزی بەهێزتر و سەرکەوتن مسۆگەر بکرێت".

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "١١ ساڵ بەر لە ئێستا، گەل، کرێکاران و رەنجدەران، ژنان و گەنجان؛ بە کورتی بەرخودانی یەکگرتوویی گەورەی هەموو بندەستان، جێپێیەکیان لە پاش خۆیان بەجێهێشت کە هەرگیز لەیاد ناکرێن و مێژوویان نوسیەوە. ئەو شوێنپێیانە لە گەورەشارەکانی تورکیا، لە شەقامەکانی باکوری کوردستان، لە رۆژئاوا و لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەبینرێن. هیوای ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری دەپارێزن".

یادی شەهیدانی بەرخودانی گەزی کرایەوە

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی هەبەدەهەدا هاتووە، " لە رێگەی بەرخودانەوە لە وشیاری ئێمەدا چەسپاوە کە ئازادی، دیموکراسی و دادپەروەری راستی نەگۆڕن و ناتوانرێت پاشەکشێیان لێبکرێت. لە کەسایەتی عەلی ئیسماعیل کۆرکماز و ئەدهەم ساریسوکول لە سەر پێوانی 'یان هەموومان پێکەوە یان هیج کەس' تاکە رێگەی خاوەنداری لە رۆحی گەزیی ئەوەیە. راستی شەهیدبوون، بۆ هەموو گەلان و بندەستان؛ دەریدەخات کە بە تێکۆشان لە دژی چەوساندنەوە، قڕکردن و فاشیزم، دەتوانێت واتایەک بەدەستبهێنێت.

وەک ماهیرەکان، دەنیزەکان، ئیبراهیمەکان، سینانەکان و ئولوشەکان، شەهیدانی بەرخودانی گەزییش بوونە خۆڕاگرانی شکۆمەندی تورکیا. لە رۆژی ئەمرۆماندا واتای ئەم بەرخودان، شەهیدبوون و ئەرکانەی بە ئێمەیان سپاردووە گەورەتر بووە. خاوەنداری لەو واتا و ئەرکە، بە واتای بە زیندوویی راگرتن و پیرۆزکردنی سەرکەوتنی شەڕی ئازادییە، کە لە گەزی تا رۆژئاوا، لە هاتای تا دێرسیم، لە ئیزمیر تا ئامەد، لە نورحەق تا زاپ و زاگرۆسەکان شەپۆل شەپۆل بڵاودەبێتەوە.

خۆڕاگری گەزی کە لەو پێناوەدا شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و وەک پێویستیەکی دڵسۆزی و وەفاداری بۆ یادی ئەوان جارێکی دیکە دەستنیشانی دەکەین کە ئێمە لە ساڵیادی ١١هەمیندا بە رۆحی گەزیەوە تێکۆشانمان درێژە پێدەدەین و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێین".

هـ . ب