هەدەپە: لە ئیستەنبول لە دوای دەستگیرکردن ١٣٨٨ کەس بێسەروشوێنکراون
هەدەپە بە بۆنەی هەفتەى بێسەروشوێنکراوەکانەوە وتی، "لە ئیستەنبول لە دوای دەستگیرکردن هەزار و ٣٨٨ کەس بێسەروشوێنکراون و ٢٥٣ گۆڕی بە کۆمەڵیش هەیە".
هەدەپە بە بۆنەی هەفتەى بێسەروشوێنکراوەکانەوە وتی، "لە ئیستەنبول لە دوای دەستگیرکردن هەزار و ٣٨٨ کەس بێسەروشوێنکراون و ٢٥٣ گۆڕی بە کۆمەڵیش هەیە".
ئومید دەدە بەرپرسی کۆمسیۆنی مافەکان و مافی مرۆڤی هەدەپە بە بۆنەى هەفتەی تێکۆشان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوەکان لە دوای دەستگیرکردنیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەپێی دوایین راپۆرتی کۆمسیۆنی بێسەروشوێنبووەکانی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) لە ساڵانی ١٩٩٠دا تەنها لە ئیستەنبول هەزا و ٣٨٨ کەس لە دوای دەستگیرکردنیان بێسەروشوێن کراون و ٢٥٣ گۆڕی بە کۆمەڵیش هەیە و دەوترێت، لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا زیاتر لە ٤ هەزار مرۆڤ کراون بە ژێر گڵەوە.
هەروەها دەدە کوژران و بێسەروشوێنکردنی ١٧ هەزار کوردی بە شێوەی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیک لەلایەن دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ١٩٩٠ دا بە بیرهێنایەوە و رایگەیاند، سیاسەتی بێسەروشوێنکردنی دەوڵەت بەرامبەر بە کورد زوو یان درەنگ راستییەکانی ئاشکرا دەبن. راشیگەیاند، لە پاڵ ئەو کەسانەدا دەژیین و پشتیوانییان لێدەکەین، کە بە دوای بێسەروشوێنکراوەکان و دادپەرەوەریدا دەگەڕێن.
هەروەها دەدە وتی، سیاسەتی بێسەروشوێنکردن، کە بە زۆر لە ١٩١٥دا بە پاکتاوکردنی ئەرمنییەکان دەستیپێکرد، لە ساڵی ١٩٣٧ – ١٩٣٨ بە کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە سەرتاسەری کوردستاندا بەڕێوەچووە، بۆیە لە دژی ئەو سیاسەتە هەرگیز دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین و بەردەوام دەبین.
ژ.ت