هەدەپە و چەپی سەوز: دەنگ دەدەین و رژێمی تاکەکەسی دەگۆڕێن
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دەنگ دەدەن و رژێمی تاکەکەسی دەگۆڕن.
هەدەپە و پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا دەنگ دەدەن و رژێمی تاکەکەسی دەگۆڕن.
دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاردا هیچ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا نەیانتوانی دەنگی ٥٠ کۆ یەکی دەنگدەران بەدەست بهێنن، هەڵبژاردنەکە کەوتە گەڕی دووەمەوە و وابڕیارە، ڕۆژی ٢٨ی مانگ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە بچێت، کە هەریەک لە کەمال کڵچدار ئۆغڵو، کاندیدی هاوپەیمانی میللەت و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار کێبڕکێی یەکتر دەکەن.
پارتی هەدەپە و پارتی چەپی سەوز، کە بڕیاریاندا لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا پشتیوانی لە کاندیدی هاوپەیمانی نەتەوەیی کەمال کلیچدار ۆئۆغلو بکەن، هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکەیان کرد بۆ خولی دووەم و بڕیاری كۆتاییاندا.
پەرورین بوڵدان وتی: لە ۲۸ی ئایاردا دەچینە هەڵبژاردنێکەوە، کە ساڵانی داهاتوو لە ڕووی ئەنجامەکانیەوە دیاری دەکات، ئێمە ڕووبەڕووی بیرکردنەوە و پێکهاتەیەکی دەسەڵاتی تۆتالیتاری و لایەنگری ڕەها دەبینەوە، بۆ ماوەی ۲۱ ساڵە سیستەمێکی تاک پیاو بنیات نا، بۆیە هەڵبژاردنی ۲۸ی ئایار ڕیفراندۆمێکە لە نێوان ئەوانەی پشتیوانی لە گۆڕانکاری دیموکراسی دەکەن لە سیستەمەکەدا و ئەوانەی دەیانەوێت ئەم ڕژێمە تاک پیاوە بپارێزن.
ئامانجی سەرەکی خەباتی ئێمە هێنانی سیستەمەکە بۆ ستانداردێکی جیهانی، کە ئەولەویەت بە ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتیان و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دیموکراسی بدات.
ف.ق