هەدەپە یادی گەزمیش، ئینان و ئاسڵانی لەسەر گۆڕەکانیان کردەوە
پەرلەمانتارانی هەدەپە، یادی دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسلان پێشەنگانی شۆرشی تورکیایان لەسەر گۆڕەکانیان کردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە لەسێدارەدرابوون.
پەرلەمانتارانی هەدەپە، یادی دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسلان پێشەنگانی شۆرشی تورکیایان لەسەر گۆڕەکانیان کردەوە کە لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە لەسێدارەدرابوون.
کەمال بولبول، ئەڕۆڵ کاترجیئۆغلۆ و موراد چەپنی پەرلەمانتارانی هەدەپە لەسەر گۆڕەپانیان یادی دەنیز گەزمیش، حسێن ئینان و یوسف ئاسلان پێشەنگانی شۆرشی تورکیایان کردەوە. لە یادکردنەوەکەدا کە لە گۆڕستانی کارشییاکای ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، کەمال بولبول پەرلەمانتاری هەدەپە قسەی کرد و رایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیانتوانیوە مەراسیمێکی گەورە و جەماوەری ئەنجام بدەن.
بولبول ئاماژەی بەوەکرد، گەزمیش، ئینان و ئاسڵان بۆ دادپەروەری و ئازادی گیانیان بەخت کرد و وتی، "ئەوان پێشەنگایەتی تەڤگەری دیموکراتیک و شۆڕشگێری تورکیایان کرد. کاتێک لە ٦ی ئایاردا دەنیز بەرەو پەتی سێدارە رووی وتیبووی، "ئێمە بۆ یەکسانی و برایەتی گەلانی تورک و کورد و گەلانی دیکەی تورکیا تێکۆشانمان کرد.' هەروەها چوونیان بۆ چیای نورحاق و دروستکردنی پردی گەنجان لە جۆلەمێرگ نیشانەی تێکۆشانی هاوبەشە. ئێمەش بەڵێن تێکۆشانێک لە تورکیا بەو شێوەیە دەدەین."
ف.ق