هەپەگە: لە مەتینا ١٢ داگیرکەر سزا دران

هەپەگە دەستنیشانی کرد کە یەکینەکانی گەریلا بە چالاکییەک لە ناوچەی مەتینان، ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیڕۆز کرد و لەئەنجامی چالاکییەکەدا ١٢ داگیرکەر سزادراون.

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"پارتیەکەمان پەکەکە کە بە هێڵی سۆسیالیزمی دیموکراتیک بووە بە هیوایەک بۆ ئازادی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە، هاوکات سەرچاوەی هێزە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ٤٥ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لەلایەن گەریلاکانی ئازادی کوردستانەوە بە چالاکییەک پیرۆزکرا، هێزەکانمان لە هەرێمی مەتینا بە قارەمانییەتیەکی گەورە و بە ڕۆحێکی فیداییانەی ئاپۆیی لە داگیرکەرانیان دا و ١٢ داگیرکەریان سزا دا، هەڤاڵمان عەگید کە لەم چالاکییەدا شەهید بوو، بوو بە پارتی پاتەکەمان، پەکەکە کە بەبێ سازش و ماندووبوون لەسەر ڕێچکەی شەهیدان هەنگاوی دەنێت. تا سەرکەوتن لەسەر هەمان هێل هەنگاو دەنێت و تۆڵەی شەهیدان دەکاتەوە.

زانیاری ورد لەسەر چالاکیی و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە ناوچەی مەتینا:

لە ٢٠ی تشرینی دووەم لە ناوچەی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ چالاکییەک بە شێوازی گەریلای هەمانگ بۆ سەر داگیر کەران ئەنجامدرا. باڵی یەکەمی چالاکییەکە لە شوێنێکی نزیکەوە بە نارنجۆکی دەستی و چەکی تاکەکەسی دوو سەنگەریان کردە ئامانج. لەو سەنگەرانەدا ٤ داگیرکەر سزا دران، هەردوو سەنگەرەکە و کامێرایێکی مۆبوس تێکشکێندران. باڵی دووەمی چالاکییەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە سەنگەرێکی داگیرکەرانیان دا و ٤ داگیرکەری ناو سەنگەرەکە سزا دران. باڵی سێیەمی چالاکییەکە بە چەکی تاکەکەسی لە داگیرکەرانیان دا. باڵی چوارەمی چالاکییەکە بە چەکی تاکەکەسی و نیمچە ئۆتۆماتیک لە  داگیرکەرانیان دا و لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزا دران. لە هەمان کاتدا باڵی پێنجەمی ئۆپراسیۆنەکە بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک و قورس لە داگیرکەرانیان دا و ٢ سەنگەریان تێکشکێنرا.

لەم بۆنەیەدا کە بۆ یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە بەڕێوەچوو، هەڤاڵمان عەگید کە بە قارەمانییەتیەکی گەورە و بە ڕۆحی فیدایی لە دژی دوژمن تێکۆشانی کرد و گەیشتە ئاستی شەهادەت. هەروەها ١٢ داگیرکەر سزا دراون، کامێرایەکی مۆبێس و ٢ سەنگەری داگیرکەران تێکشکێنراوە و گۆرز لە ٣ سەنگەری داگیرکەران دراوە .

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمب هەڵگر.

لە ١٨ و ١٩ی تیشرینی دووەم لە هەرێمی مەتینا سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر ٣ جار بۆردومان کراون.

١٩ی تیشرینی دووەم  لە ناوچەی مەتینا، سەنگەرەکانی شەڕ لە گۆرەپانی بەرخۆدانی چیای ئۆرتێ ٨ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومان کراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر

١٩ و ٢١ی تیشرینی دووەم، لە هەرێمی خواکورک گۆرەپانی شەهید شەریف و ئاڤا لۆلان ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا، گوندی دەرگەل یەک جار: بە گشتی ٤ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردۆمان کراوە.

هەرێمی زاپ، ناوچەی شەهید دەلێلی ڕۆژئاوای زاپ، مەتینا و خواکورک تۆپباران کراون.