هەپەگە یادی سەردار باتمانی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی گەریلایەکی شەهیدی بەرزڕاگرت و رایگەیاند، " تا کۆتا هەناسەی بێ دوودڵی درێژەی بە رێپێوانی خۆیدا و بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی نمونەیی، کە ناوی لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا نووسییەوە".

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"جەنگاوەری هێژای ئاپۆیی هاوڕێ سەردار باتمان کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا شەهیدبوو، بە رێز و پێزانینەوە یادیدەکەینەوە و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ئامانجەکانی سەردەخەین و هەموو کات یادی ئەو بە زیندوویی رادەگرین.

هاوڕێمان سەردار لە پێناو ئازادی گەل و وڵاتەکەمان بە بڕوا و خواستێکی گەورەوە بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد، هەر زوو شارەزای گەریلایەتی بوو. لە گارزانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لەوێشەوە بەرەو ئامەدەوە رێپێوانێکی گەورەی گرتەبەر. هاوڕێمان سەردار بە قووڵبوونەوەی لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆییدا بە شێوەی شارەزایانە هونەری گەریلایەتی خۆی لە ئەرکە شۆڕشگێڕییەکانی بەکارهێنا. بە بەشداربوونی ورەبەرزانەی، بە هاورێتی راستگۆیانە و بە کردەوەکانی بووە مایەی رێز و خۆشەویستی هاورێیانی. بە خواستێکی گەورەوە روویکردە ئامەد و بە رۆحێکی گیانبازییەوە بەشداری لە تێکۆشانی دژوار لە باکوردا کرد. هاوڕێمان سەردار کە هەموو شتێکی لە پێناو تێکۆشانی ئازادیدا بەخت کرد، ئەو رێپێوانەی تا کۆتا هەناسەی خۆی بە بێ دوودڵی درێژەپێدا و بووە جەنگاوەرێکی نمونەیی ئاپۆیی کە ناوی خۆی لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا نوسییەوە.

سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاورێ سەردار و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە کوردستان دەکەین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە ببینە شوێنکەوتووی شەهیدان و ئامانجەکانیان بەدیبهێنن.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان سەردار باتمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: سەردار باتمان

ناو و پاشناو: محەمەد چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح

ناوی دایک- باوک: میاسە- ئەلیاس

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠٢٠- ئامەد