'حەقی کارەر، لە چوارچێوەی پێوان و ئامانجەکانی پەکەکەدا'
"ڕێبەرایەتی لە ئەیلولی ساڵی ١٩٧٧ڕەشنووسی پەیڕەوی حیزبی لە دیلۆک نووسی. بەم شێوەیە لە پەیڕەوی حیزب دا خاوەنداری لە پێوان و ئامانجە ڕاست و دروستەکانی حەقی کارەر کرد، بەم شێوەیە پەکەکە دامەزرا."
"ڕێبەرایەتی لە ئەیلولی ساڵی ١٩٧٧ڕەشنووسی پەیڕەوی حیزبی لە دیلۆک نووسی. بەم شێوەیە لە پەیڕەوی حیزب دا خاوەنداری لە پێوان و ئامانجە ڕاست و دروستەکانی حەقی کارەر کرد، بەم شێوەیە پەکەکە دامەزرا."
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان لە گۆڤاری ستێرکا جوان هەڵسەنگاندنی بۆ ژیانی شەهید حەقی کارەر کرد.
دوران کاڵکان وەبیری هێنایەوە کە ١٨ی ئایار بۆ ئەوان ڕۆژی شەهیدانە و بەم بۆنەیەوە لە کەسایەتی حەقی کارەردا بە ڕێز و حورمەت و منەتبارییەوە سەرجەم شەهیدانی حیزب و تێکۆشانی بەبیر هێنایەوە.
دوران کاڵکان ئاماژەی بەوەکرد کە لە فاکەڵتی زانستی زانکۆی ئەنقەرە کاتێک لەوێ دەمخوێند حەقی کارەرم ناسی و وتی: "پێش ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بناسم هەڤاڵ حەقیم ناسی. بە دڵنیاییەوە هەڤاڵ جومعەشم دەناسی. هەڤاڵ حەقی لە ساڵی ١٩٧١-١٩٧٢، دەرچوو بۆ بەشی بیرکاری لە فاکەڵتی زانستی زانکۆی ئەنقەرە.
دوران کاڵکان هێنایە زمان کە نەیدەزانی هەڤاڵ حەقی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد دەژی و وتی: "بەڵام ئەو یەکێک بوو لەو تێکۆشەرە شۆڕشگێڕانەی کە لە فاکەڵتی زانست دەناسرا، لەگەڵ هەندێک کەسدا هەوڵی ڕێکخستنی گروپێکی شۆڕشگێڕی دەدا. پێشەنگایەتی دەکرد. لە فاکەڵتییەکەدا کەسانێکی زۆر سەر بە مەهەپە بوون ، گروپی شۆڕشگێڕ بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بپارێزێ، پێویست بوو زۆرباشتر خۆی بە ڕێکخستن بکات زیاتر پێکەوە کاریان بکردا، هەڤاڵ حەقی لەو بارەوە پێشەنگایەتی و ڕێکخستنی دەکرد. لە شەڕی دژی فاشیست بەردەوام لە پێشەوە بوو."
دوران کاڵکان ڕوونیکردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تشرینی دووەمی ١٩٧٢لە زیندان ئازادکرا و وتی: "ڕۆژەکەیم بە باشی لەبیر نییە، بەڵام مانگی تشرینی دووەم بوو، کاتێک ڕێبەر ئاپۆ زیندانی هاتەدەرەوە، لە گەنجێکی دەریای ڕەش ناونیشانی هەڤاڵ حەقی و کەماڵی وەرگرتبوو، یەکێک لەو گەنجانە بوو پێش ئەوەی دەستگیر بکرێت لەو ماڵەدا دەمایەوە، بە ڕێبەرایەتی دەڵێت، 'شۆڕشگێرانی ئەو شوێنە بۆ ئێوە گونجاوە، ڕێبەرایەتی دوای ئازادکردنی چووە ئەو ماڵە لەوێ دەمایەوە. لەبەر ئەوەی دەستگیرکرابوو، دەرفەتی مانەوەی لە کەمپی خوێندکاران نەبوو. دوای چەند ڕۆژێک دەچێتە ئەو ماڵەی کە ناونیشانەکەی وەرگرتبوو. لە دەرگا دەدات و خۆی دەناسێنێت و لەو ماڵەدا دەمێنێتەوە. کەماڵ پیر بەم قسەیە باسی ئەو کاتەی دەکرد، "ڕۆژێک لە دەرگاکەی دا و سڵاوی کرد و پرسی ئایا وەک میوان قەبووڵمان دەکەن؟ وتمان تکایە دوای ئەوەی ڕۆژی دووەم بوو بە خاوەن ماڵ و فەرمانی پێکردین."
دەمەوێت ئەمە بڵێم. پێگەی ڕێبەرایەتی، پێشکەوتنی ڕێبەراایەتی ڕووداوێکی جیاوازە، بەڵام هێشتا کردارێکی لەو شێوەیە نەبووە. تەنها چەند وشەیەک بوو. لە دۆخێکی وادا تێگەیشتن لەم وشانە وەک ووشەی ڕێبەرایەتی ئاستێکی تایبەت و نایابی تێگەیشتنە. ئاست و جددی و ڕاستگۆیی ڕێبەرایەتی نیشان دەدات. ئەوانەی زیاتر و بەهێزتر ئەمەیان نیشان دا، هەڤاڵان حەقی کارەر و کەماڵ پیر بوون. پاشان قەد لێی جیا نەبوونەوە. ئەم یەکترناسینە بووژانەوەیەکی نوێی بەخۆیەوە بینی. هەنگاوێکی نوێ نرا. دەریخست کە دەکرێت ژیانێکی نوێ، جیهانێکی نوێ دروست بکرێت. ئەمە یەکەم هەنگاو بوو لە پرۆسەی پێشکەوتنەکان."
دوران کاڵکان، ئاماژەی بە قسەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان کرد، سەبارەت بە حەقی کارەر کە وتی؛ "ئەو وەک ڕۆحی شاراوەی من بوو" و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: "هەڤاڵ کەماڵیش هێزی بزووتنەوەکە بوو. یەکسەر بڕیاری دەگرت، لە شوێنی خۆیدا نەدەوەستا و هەمیشە لە جوڵەدا بوو. بزووتنەوەکە وەک بزووتنەوەیەکی ڕێبەرایەتی دەستی پێکرد. سەرەتا هەمووان پەیوەندییان بە ڕێبەر ئاپۆەوە کرد. بۆیە ڕێبەرایەتی پێشەنگایەتی گرتە ئەستۆ. هەموو زانیاریەکان بە ڕێبەرایەتی دەدرا. بزووتنەوەی پەکەکە، گرووپی ئاپویی، شۆڕشگێڕانی کوردستان تا دامەزراندنی فەرمی پەکەکە، ڕێکخراوێکی فەرمی نەبوون، بە کردەوە لە لایەن ڕێبەرایەتیەوە بەڕێکخستن کرابوون.
هەرچەندە هەڤاڵ حەقی بە شێوەیەکی فەرمی نەبوو، بەڵام بە کردەوە یارمەتی رێبەرایەتی دەدا لە جێبەجێکردنی کارەکاندا. بۆ نمونە ئەوانەی نەیانتوانی لەگەڵ ڕێبەرایەتی کۆببنەوە لەگەڵ هەڤاڵ حەقی کۆدەبوونەوە. ڕێنماییەکانیان وەردەگرت. ئەوانەی دەیانویست ڕاپۆرت بدەنە ڕێبەرایەتی، بەڵام نەیاندەتوانی لەگەڵی کۆببنەوە، لەگەڵ هەڤاڵ حەقی کۆدەبوونەوە و ڕاپۆرتیان بۆ ئەو دەدا. هەروەها ڕێنمایییان لێ وەرگرتووە. دواتر زۆربەی شتەکان لە لایەن هەڤاڵ حەقیەوە بۆ ڕێبەرایەتی ڕاپۆرت دەکرا.
هەروەها ڕێبەرایەتی کارەکانی هەڤاڵ حەقی بە ڕاست دەزانی، لەو باوەڕەدا بوو کە هەڵە ناکات.
کاتێک هەڤاڵ حەقی سەرقاڵی کارێک بوو، ڕێبەرایەتی چاودێری نەدەکرد. لەبەر ئەوەی دڵنیا بوو ڵێ و وتی: "حەقی لە هەموو دەرفەتەکان کەڵکی وەردەگرت و دەرەنجامەکانی دیار دەکرد و ڕاپۆرتی لەسەر ئامادە دەکرد."
هەڤاڵان قسەکانی هەڤاڵ حەقی-یان به قسەی ڕێبەرایەتی دەزانی و کاریان لەسەر دەکرد. هیچ گومانێکیان نەبوو. کاتێک دەیانتوانی بگەنە هەڤاڵ حەقی، وەک ئەوە وابوو گەیشتوونەتە ڕێبەرایەتی و چاویان بە ئەو کەوتبێت، وا بوو.
دۆران کاڵکان بە ئاماژە بەوەی کە لە کاتی فشارەکانی ١٢ی ئاداردا ئەو ماڵە وەک ژوورێکی بڕیاردان بوو، شوێنێک بوو بۆ خوێندن و گفتوگۆ، ئاماژەی بەوەشکرد، حەقی کارەر لە ڕاستیدا لەسەر ئەو بنەمایە لە دروستکردنی گروپی ئایدیۆلۆژی لە ئەنقەرەدا بەشداری کردووە."
دوران کاڵکان ڕایدەگەیەنێت، لەسەرەتای ساڵی ١٩٧٦کاتێک بڕیاری گەڕانەوە بۆ کوردستان درا، حەقی کارەر یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە گەڕاوەتەوە کوردستان و دەڵێت: "دەوترێت کە چووەتە هەرێمی سەرحەد. لە کۆتایی ساڵی ١٩٧٦دا بوومەلەرزەیەک لە وان ڕوویدا، لەوانەیە چووبێتە ئەوێ. لە گەڵ گروپی ئاپویەکانەوە چووبوونە ئەوێ. گروپەکەی دیلۆکیش چووبوون. ماوەیەکی زۆر لە شارەکانی سەرحەد و بایزید نەمایەوە، بۆ کاری کورتخایەن دەچووە زۆر شوێن. لەو کاتەدا دەچێتە ئێلح بۆ کار و ماوەیەک لەوێ دەمێنێتەوە. لە ئێلح یەکەم بناغەکان کار و ڕێکخستن لەلایەن هەڤاڵ حەقیەوە دامەزراوە."
دۆران کاڵکان لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، لە کۆتایی هاوینی هەمان ساڵدا، حەقی کارەر ڕوو لە دیلۆک دەکات و ڕایگەیاند، کە تا ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ واتە تا کاتی شەهید بوونی لە دیلۆک ماوەتەوە و جارجارە سەردانی شارۆچکەکانی دەوروبەری دەکات و درێژە بە کارەکانی دەدات.
دوران کاڵکان دەڵێت: "زۆرێک لە هەڤاڵەکانمان لە دیلوک کاریان دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی هەڤاڵ حەقی دەڕواتە ئەوێ، دیلوک بوو بە ناوەند. بە کردەوە بوو بە ناوەندی چالاکیەکانی پەکەکە لە کوردستاندا. لەوێوە ئاگاداری و ڕێنمایەکان دەردەچوو. ڕێبەرایەتی زیاتر لە ئەنقەرە بوو. قۆناغی تاکتیکی سەرەتایی واتە کردار و چالاکییە نوێیەکان لەوێوە دەستی پێکرد. هەڤاڵ حەقیش پێشەنگایەتی دەکرد. لە پەروەردەی ڕێکخستنیدا ڕۆڵی گێڕاوە و کاری کرد. بۆ ڕێکخستنی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ هەموو شتێکی دەکرد. دیلوک ناوەندێکی گرنگی شۆڕشگێڕان بوو لە گەشەسەندن و پەرەسەندندا بوو. شارێکی گەورەی کوردستان بوو. لەسەرەتادا گەنجانی شارەکانی کوردشین و بەتایبەتی خەڵکی شاری ڕوحا دەچوونە دیلۆک. کرێکاران و قوتابیانیش دەهاتن. لەوێ دانیشتوانێکی زۆری کورد هەبوون کە زۆربەیان کرێکار و خوێندکار بوون. پەکەکە بە خێرایی لە نێویاندا پەرەی سەند. بزووتنەوەی سەرەتایی دروستکردنی کادر لە دیلۆک بەڕێوەچوو. دەیان خانووی هاوبەشی تێکۆشان دروستکرا، گروپی پەروەردەیی دروستکرا. لە نێو کرێکاران و گەنجاندا گروپێکی گەورە دامەزرا. هەروەها مەهەپە هەوڵی دەدا خۆی لەو ناوچانەدا ڕێکبخات. هەڤاڵ حەقی لە تێکۆشانی دژی گرووپە فاشیستیەکانی مەهەپە ڕێبەرایەتی دەکرد.
لە سەرەتای مانگی ئایار لە دیلۆک کۆبوونەوەیەکی بۆ سەرۆک ئاپۆ ڕێکخست. ئەو بەرپرسی دیلۆک بوو. لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٧ لە ئەنقەرە بەشداری کۆبوونەوەکە بووە و دواتر بە فەرمی بووەتە یاریدەدەری سەرۆک ئاپۆ.
دوران کاڵکان ئاماژە بەوە دەکات کە حەقی کارەر بە شێوەیەکی ڕێکخستنی هەڵسوکەوتی دەکرد و بەڕێوەی دەبرد، هەربۆیە شەهید بوونی حەقی کارەر کاریگەری لەسەر هەموو لایەک کرد.
دوران کاڵکان دەست نیشانی کرد: "تیرۆر کردنی هەڤاڵ حەقی، پرۆسەیەکی چارەنووسساز بوو. سەرۆک ئاپۆ لە بەرگرینامەکەیدا وتی: "تا ئەو کاتە دیار نەبوو کە پەکەکە چۆن بەرەوپێش بچێت و چۆن بکەوێتە کارەوە. ڕووداوی کوشتنی حەقی کارەر بوو بە هۆکارێک بۆ دەستبەکار بوونی ئەو جۆرە هەنگاوانە. پەکەکە دوو هەنگاوی نا. هەنگاوی یەکەم شەڕی شۆڕشگێڕانەی تۆڵەسەندنەوە بوو. پڕۆسەی شەڕی شۆڕشگێڕی لەسەر بنەمای ڕادیکاڵ بوون لە دژی ئەو کەس و دەزگایانەی سیخوڕی دەکەن بە تایبەت لەسەر بنەمای تۆڵەسەندنەوەی حەقی کارەر دەستی پێکرد. بڕیارێکی تۆڵەسەندنەوەی لەوشێوەیە دا. تا ئەوکاتە پەکەکە بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو چەکی بەکارنەدەهێنا. هەرچەندە لە بۆنە جۆراوجۆرەکانی گەنجاندا بەکارهێنرا بێت، بەڵام شەخسی بوو نەک ئۆپەراسیۆنێکی چەکداری گەورەی پلان بۆ داڕێژراو. یەکەم ئۆپەراسیۆنی گەورەی چەکداری سزادانی بکوژانی حەقی کارەر بوو. ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی دروستکرد. پەکەکە شەش مانگ خەریکی ئەم پلانە بوو. لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بەردەوامە. ڕاستییەکە ئەوەیە کە دەکرێ بڵێین سەرەتای شەڕی ڕەوای خۆپاراستن بوو. بەکارهێنانی چالاکی کردەوەی چەکداری بەم شێوەیە دەستی پێکرد.
پێش کۆبوونەوەی دیلۆک لە ئامەد کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا. سەرۆک ئاپۆ سەبارەت به ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان و کوردستان لە ماوەی ٨ سەعاتدا هەڵسەنگاندنی ئەنجامدا. لە کۆتاییدا وتی: " بۆ لەناوبردنی ئەم جۆرە ستەمکارییە جگە لە شەڕی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی هیچ ڕێگایەکی تر نییە."
دوران کاڵکان ئاماژەی بەوەدا که هەنگاوی دووەم بەرەو پارتی بوون واتە دامەزراندنی پەکەکە بوو و وتی: "سەرۆک وتی: "بڕیاری بەحیزببوون گیراوە، پەکەکە ڕێکخستنێکە بۆ بەبیر هێنانەوەی حەقی کارەر." دوو بڕیاری بنەڕەتی درا. یەکەم دەستپێکی بەرخۆدانی چەکدارییە. دووەم; سەرەتای پرۆسەی دامەزراندنی حیزب بوو.
لە ئەیلولی ساڵی ١٩٧٧ ڕێبەرایەتی بەرنامەی حیزبی لە دیلۆک داڕشت. لە ڕەشنووسی بەرنامەیەکی لەم جۆرەدا، لە ڕووی پێوەر و ئامانجەوە، خاوەنداری لە ڕاستی و دروستی حەقی کارەر کرا. پەکەکە بەم شێوەیە دامەزرا. پاشان پرۆسەی پێکهاتن و پەرەسەندنی حیزب دەستی پێکرد. بۆیە بنەمای سەرەکی پەکەکە و ڕادیکاڵ بوونی شۆڕشگێڕانە، خاوەندارییە لە یادەوەریی حەقی کارەرە. ئێمە لە ٤٥ ساڵەی پرۆسەیەکی واداین. ٤٥ ساڵە پەکەکە پیشەنگایەتیەکی گەورە بەڕێوە دەبات، پەکەکە پێشکەوتووە، شەڕی خۆپاراستن لە دژی هەموو جۆرە دواکەوتووییەک لەسەر بنەمای شۆڕشگێڕی ڕادیکاڵ بەردەوامە. حەقی کارەر لەسەر ئەم جۆرە حزبایەتی و بەرخۆدانە بەمشێوەیە بە بیر دەهێنرێتەوە."