لەسەر داوای دەستپیشخەریی پاراستنی کوردستان (Defend Kurdistan) لە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی ئەوروپا چالاکی ئەنجامدران. یەکێک لەو شارانە چالاکیی تیادا ئەنجامدرا شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بوو.
کوردستانیان لەگەڵ دۆستەکانیان لە هیرمانپلاتز کۆبوونەوە و بە خولەکێک رێزگرن بۆ یادی شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستیان بە چالاکییەکەیان کرد. لە سەرەتای چالاکییەکەدا راگەیاندراوی کۆن – مەد خوێندرایەوە.
لە راگەیاندراوی پاراستنی ژنانی رۆژئاوا (Women Defend Rojava) باس لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ۆژئاوای کوردستان کرا و راشیانگەیاند، ئەمڕۆ ئەو هێرشانە بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامییان پێدەدەرێت. لە راگەیاندراوی دەستپێخەریی پاراستنی کوردستاندا سڵاو لە راپەڕین و وەستانەوە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان کرا.
دوای ئەوە کەرەم گۆک هاوسەرۆکی فەد – کورد وتی، "گەلی کورد ئەمڕۆ لەگەڵ دۆستەکانیدا لە گۆڕەپانەکاندایە. ئەوەش نیشانی دەدات، کە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە سەرتاسەری جیهاندا گەشەى کردووە.
یەکێتیی ئەوروپا و ناتۆ پشتیوانی لە دەوڵەتی تورکی فاشیست دەکەن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە گەلی کورد بکوژن، لەسەر ئەوەش رانت و بەرتیلخۆریی سیاسیی و بازرگانییان دەست دەکەوێت.
ئەوان وا دەزانن، کە بە هێرشکردنە سەر زاپ، مەتینا و ئاڤاشین هەڕەشە لەگەلی کورد دەکەن، بەڵام بە ئامانجەکەیان ناگەن".
لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" ، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا" و بە زمانی ئەڵمانیش دروشمەکانی "بژی هاوپشتیی باڵای ئینتەرناسیۆنالیست" و "بژی ئۆجالان" وترانەوە. چالاکییەکە لە کۆتبوسەر تۆر بە گێڕاندنی گۆڤەند و هەڵپەڕکێ کۆتایی پێهات.
فرانکفۆرت
لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا و لەسەر داوای دەستپێشخەریی پاراستنی کوردستان بۆ ئیدانەکردنی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەڵەتی تورک چالاکییەک رێکخرا. کوردان لە شارەکانی فرانکفۆرت، مانهایم، درامشتاد، گیسن، ماینز و ساربروکن لەگەڵ دۆستەکانیاندا بەشداری چالاکییەکە بوون.
رێپێوانەکە بە بەشداریی ٥٠٠ کەس لە بەردەمی وێستگەى سەرەکیی میترۆ دەستیپێکرد.
لە رێپێوان و گردبوونەوەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی گەریلا"، "بمرێ خیانەت"، "دیکتاتۆر ئەردۆغان و باخچەلی" وترانەوە.
ژ.ت