هونەرمەندانی گرووپی هەڤرا دەستبەسەرکران

هونەرمەندانی گرووپی هەڤرا کە ڕۆژی یەکشەممە بە بەشداری هەزاران کەس لە گۆڕەپانی شێخ سەعیدی ئامەد کۆنسێرتیان ئەنجامدا، پاش سەردانی مەد_دەر دەستبەسەرکران.

هونەرمەندانی گرووپی هەڤرا پاش کۆنسێرتەکەیان سەردانی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی زمان و کەلتوورەکانی میزۆپۆتامیا (مەد_دەر)یان کرد.

هونەرمەندەکان لەکاتی دەرچوونیان لە کۆمەڵەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران.

پۆلیسەکان گوتیان بڕیاری دەستبەسەرکردنی زەینەب دۆغان و گەنجای مۆرکۆچ و یوسف کەلەش هەیە.

زانراوە هونەرمەندەکان براون بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە، بەهۆی چڕینی گۆرانی کوردی لە کۆنسێرتەکەی یەکشەممە دەستبەسەرکراون.