هەزاران کەس لە مارسیلیا پیلانگێڕیی نێونەتەوەییان ئیدانە کرد
دوای رێپێوانی درێژمەودا لە باشووری فەرەنسا بە بەشداربوونی هەزاران کەس پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئیدانە کرا.
دوای رێپێوانی درێژمەودا لە باشووری فەرەنسا بە بەشداربوونی هەزاران کەس پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئیدانە کرا.
بە بەشداریی کوردانی مارسیلیا، بۆردیوکس، تولوس و دراوینگنان لە مارسیلیا رێپێوانی درێژە مەودا رێکخرا.
کوردان لە گۆڕەپانی ئەنتۆنیۆ لە مارسیلیا کۆبوونەوە و ماسکی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان لە دەموچاوی خۆیان دابوو.
لە رێپێوانەکەدا راگەیاندراو خوێندرایەوە و سرود لێدرا و گۆڤەند گێڕدرا.
ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرخان لە چوارچێوەی کەمپەینی "بۆ دادگایکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار و ١٠٠ هەزار ئیمزا" دەستیان بە هەڵمەتی کۆکردنەوەى ئیمزا کرد.
لە چالاکییەکەدا بۆ سەرنجڕاکێشانە سەر پارادیگمای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد "کتێبەخانەى رێبەرایەتی" لە فەرەنسا دەستی بە گەشتەکەى کرد.
ژ.ت