جارێکی دیکە بۆ دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد داواکاری خرایەڕوو

پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن، داواکارییان پێشکەش کرد.

بەمەبەستی دیدار لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئاسایشی توندی جۆری ئێف لە ئیمراڵی زیندانییە و ٣٩ مانگە هیچ هەواڵێکی نازانرێت، پارێزەران سەردانی داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی زیندانی ئیمراڵییان کرد.

داواکارییەکە لەلایەن پارێزەران سوزان ئاکیپا، ئیبراهیم بیلمەز، عەمران ئەمەکجی و جەنگیز یورەکلیەوە ئەنجامدرا. پارێزەران هەروەها بۆ دیدار لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاشیش داواکاریان پێشکەش کرد.

هـ . ب