جەدەکە – سە بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی دەستپێکرد
جەدەکە – سە بە ئامانجی بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان لەلایەن حکومەتی سویسراوە و پاراستنی ئێزدیان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستی بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کرد.
جەدەکە – سە بە ئامانجی بە فەرمی ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدیان لەلایەن حکومەتی سویسراوە و پاراستنی ئێزدیان لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەستی بە کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە کرد.
کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا ( جەدەکە – سە) بە ئامانجی رێگریکردن لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و عێراق و بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژی ئیزدیان لە ٣ی ئایاری ٢٠١٤ دەستی بە کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە کرد.
کەمپەینەکە لە رێگەی ئەم لینکەوە دەستیپێکردووە: https://act.campax.org/petitions/anerkennung-des-volkermordes-an-der-ezidischen-gemeinschaft-im-nordirak
لە ناوەڕۆکی کەمپەینەکەدا هاتووە کە کۆمەڵکوژی ئێزدیان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی ئەوروپاوە ناسێنراوە.
هەروەها باسی ئەوە کراوە کە ئەو خێزانانەی گەڕاونەتە شەنگال، رووبەرووی هێرشی دەوڵەتی تورک و عێراق و باشوری کوردستان بوونەتەوە. فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمەکە بۆردومان دەکەن و هێرش لەبەرانبەر گەل و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری بەردەوامە. دەیانەوێت گەلی شەنگال چارەنووسی خۆی دیار نەکات و لە هەوڵدان ئیزدیان بکەنە یاری دەستی زلهێزەکان.
بۆیەش لەم دۆخەدا پاراستنی کۆمەڵگەی ئیزدی و ناسینی کۆمەڵکوژیەکە لەلایەن حکومەتی سویسراوە، پێویستیەکی بەپەلەیە."
ف.ق