جەنگاوەرانی دادپەروەری کرێکاران هەبەدەهە لە ٢ شار چالاکیان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی دادپەروەری کرێکارانی هەبەدەهە رایانگەیاند، "بۆ سڵاوکردن لە بەرخودانی کرێکاران لە ١٥ و ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە دوو شاردا ٣ چالاکییان ئەنجامداوە".
جەنگاوەرانی دادپەروەری کرێکارانی هەبەدەهە رایانگەیاند، "بۆ سڵاوکردن لە بەرخودانی کرێکاران لە ١٥ و ١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە دوو شاردا ٣ چالاکییان ئەنجامداوە".
لە راگەیەندراوێکی جەنگاوەرانی دادپەروەری کرێکارانی هەبەدەهەدا لە بارەی چالاکیەکانەوە کە لە کۆجاعەلی و ئانتالیا ئەنجامدراون ئەم زانیارییە راگەیەندرا:
"١١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە ناوچەی کوملوجای ئانتالیا، لە گەڕەکی یازر کە گەڕەکێکی گەشتیارە خانووی کەسێک بە ناوی قادر کایا سوتێندرا.
٢١ی ئایار لە هەرێمی گەبزە' جومەکۆی کارگەیەکی کازی شارەوانی سوتێندرا، زیانێکی زۆری ماددی بەر کارگەکە کەوت.
٢٧ی ئایار کاتژمێر ١٠:٠٠ لە کۆجاعەلی/ کۆرفەز کارگەی کەسێکی فاشیست سوتێندرا. وێڕای نوسینگەکە، کۆگاکەشی کە کاڵاکانی بۆ خستنەبازاڕ ئامادەکرابوون، زیانێکی زۆریان بەرکەوت".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە وەک ئەندامانی شۆڕشی یەکگرتوو هێزی خۆیان ە بەرخودانی مێژوویی وەردەگرن و لێپێچینەوە لە فاسیزم دەکەن و رایانگەیاند، "بەرخودانی کرێکاران لە ١٥-١٦ی حوزەیرانی ١٩٧٠ بەرخودانێکی بەو جۆرەی ئافراند کە لە مێژووی چەوساوەکان و جینی کرێکاراندا نوسراوەتەوە و بووەتە ترس لە دڵی فاشیزم و دەسەڵاتداران".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە ئەم چالاکیەی خۆمان دەکەینە دیاری کۆچبەری سوریەیی منداڵی کرێکار ئەحمەد دەکەین کە لە ئەدەنە لە ١٢ ساڵیدا خرابووە بەرکار و کوژرا".
هـ . ب