جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە چالاکییان ئەنجامدا
جەنگاوەرانی محمەد ئایڤالتاشی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە سێ شاردا چالاکییان ئەنجامدا. لە ئیزمیر بە هاوەن هێرشکراوەتە سەر لیوای تۆپهاوێژ.
جەنگاوەرانی محمەد ئایڤالتاشی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، لە سێ شاردا چالاکییان ئەنجامدا. لە ئیزمیر بە هاوەن هێرشکراوەتە سەر لیوای تۆپهاوێژ.
جەنگاوەرانی محمەد ئایڤالتاشی هەبەدەهە لەبارەی چالاکیەکانیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا: "لێپرسینەوەمان لە فاشیزم بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەدە لە دژی دانانی قەیومی فاشیزمی داگیرکەر لە کوردستاندا لە ماوەی ڕابردوودا لە سێ شاردا چالاکیمان ئەنجامدا."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕیزبەندی چالاکیەکان بەم شێوەیە:
"٧ی حوزەیران کاتژمێر ٢٣:٠٠خولەکدا لەدژی بنکەی فەرماندەی لیوای ٥٧ی تۆپهاوێژی ئیزمیر، بە هاوەن و ئاربیجی چالاکی ئەنجامدار و زیانێکی زۆر بەر لیواکە کەووتوە. دوای چالاکیەکە جەنگاوەرانمان بەسەلامەتی ئەو شوێنەیان جێهێشتووە.
٥ی حوزەیران لە کاتژمێر ١٨:٠٠دا لە دژی کارگەیەکی ڕیسایکلینی سەر بە فاشیزم چالاکی ئەنجامدرا، چالاکیەکە بە ڕێبازی سابۆتاژ بووە و لە ئەنجامدا کارگەکە سوتێنرا.
٢٩ی گوڵان لە کاتژمێر ١٠:٠٠خولەکدا لە گەڕەکی عوسمانگازی بوورسا ئاگر لە کۆگایەکی کەلوپەلی سەر بە فاشیستان بەردرا و بەتەواوی سوتێنرا."