جەنگاوەرانی هەبەدەهە یەختێکی گەشتیارییان لە داتچای سوتاند

جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لە ناوچەی داتچای مووگلی بە شێوازی سابۆتاژی یەختێکی گەشتیارییان سوتاندووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی جەنگاوەرانی سینان دێرسیمی هەبەدەهەدا هاتووە: "بەرەبەیانی ٨ی حوزەیران لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ خولەکدا لە ناوچەی داتچای مووگلی بە شێوازی سابۆتاژی یەختێکی گەشتیارییان سوتاند. لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری مادی بەر ئابووری دەسەڵاتی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کەوت، کە بۆ پارەدارکردنی شەڕی پیسیان بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەلەکەمان، ڕەنجی کرێکاران دەخوات."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "هەر کەس و لایەنێک پشتگیری دارای فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە بکات دەبێتە ئامانجی جەنگاوەرانی هەبەدەهە. هەرگیز ناتوانن لە دادپەرەوەری هەڵبێن."