جەنگاوەرانی هەبەدەهە ئۆتۆمبێلی فاشیستێکیان سوتاند

جەنگاوەرانی حەقی کارەری هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لەناوچەی مودانیای بورسا ئۆتۆمبێلی فاشیستێکیان سوتاندووە.

جەنگاوەرانی حەقی کارەری بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، کە ئەوان لە دژی ئۆپراسیۆنە سیاسی و سەربازییەکان لە تورکیا و کوردستان دەستیان بە سەفەربەری چالاکی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، " جەنگاوەرانی حەقی کارەر رۆژی ٨ی ئایار کاتژمێر ٠٣:٠٠ لەناوچەی مودانیای بورسا ئۆتۆمبێلی فاشیستێکیان داوەتە بەر ئاگر و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بە جۆرێک سوتاوە کە جارێکیتر نەتوانرێت بەکاربهێندرێتەوە".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەو بابەتانە هاتوون: "وەک جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئێستاوە هەموو چالاکییەکانمان وەک وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە فاشیستی-قڕکەریانە ئەنجام دەدرێن".

لە راگەیەندراوەکەدا گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەبیرهێنرایەوە و لەوبارەوە هاتووە، "رۆژ، رۆژی شکاندنی گۆشەگیری و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، رۆژی تێکشکاندنی داگیرکەران و دەرکردنی دامەزراوەکانیانە لە کوردستان".

هـ . ب