جێرمی کۆربن: هێرشکردنە سەر کەجەجە هێرشە بۆسەر هەموومان

سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکاران جێرمی کۆربن ڕایگەیاند نیگەرانن لە هێرشەکانی پۆلیس بۆسەر ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن و دەسنیشانیکرد هێرشەکە لە دژی هەمووانە.

سەرۆکی پێشووی پارتی کرێکاران و پەڕلەمانتاری سەربەخۆ لە پەڕلەمانی ئینگلتەرا، جێرمی کۆربن پەیوەست بە هەڵکوتانەسەری ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و خەباتکاران لە لایەن پۆلیسی بەریتانیاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و  نیگەرانی خۆی لەو هێرشانە دەربڕی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا کۆربین ئاماژە دەکات بەوەی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن بۆ خزمەتکردنی هەموو کۆمەڵگە جیاوازەکانی جێگەیەکی گرنگە و دەڵێت: "هێرش بۆسەر دامەزراوە کۆمەڵگەیەکان یان ئازادی دیموکراتیک هێرشە بۆسەر هەموومان."

'کەجەجە سەرچاوەی سودلێوەرگرتنە'

ئاماژەی بەوەشکردووە جێگەی شانازییە کە نوێنەرایەتی بازنەیەک دەکات کۆمەڵگەی کوردیی تێیدا بەهێزە و دەڵێت: "ئەم کۆمەڵگەیەیی هەرێمەکەمان، لەندەنی کردووە بە جێگەیەکی باش و بڕیاردارییان بۆ بونیادنانی جیهانێکی ئاشتیانە و یەکسان بۆ ملیۆنان مرۆڤ بووە بە سەرچاوەی سودلێوەرگرتن."