جڤاکی ئیسلامی دیموکراتیک نۆهەمین کۆنگرەی خۆی بەست
جڤاکی ئیسلامی دیموکراتیک (جیک) لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا نۆهەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. لە ئەنجامی دەنگدان، مەلا شەوکەت چاکیر وەک سەرۆکی نوێی جیک هەڵبژێردرا.
جڤاکی ئیسلامی دیموکراتیک (جیک) لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا نۆهەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی بەست. لە ئەنجامی دەنگدان، مەلا شەوکەت چاکیر وەک سەرۆکی نوێی جیک هەڵبژێردرا.
لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەکەدا خەباتی دوو ساڵی ڕابردوو تاوتوێ کرا، هاوسەرۆکی کەجەدەکە-ئە لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوە کرد هێرشی داگیرکاری سەر کوردستان بە ڕێگەی ئایین ڕەوایەتی پێ دەدرێت و گوتی: "زانایانی کورد بە هۆشیاری ئیسلامی ڕاستەقینە دژی ئایینی دەسەڵات کە سیاسەتی قێزەون ئەنجام دەدات، بە تێگەیشتن و پیادەکردنی ئایینی ڕاستەقینە، ئەرکی مێژوویی خۆیان بەجێ دەگەیەنن".
لە کۆنگرەکەدا تیشکخرایە سەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن لەسەر گەلی کورد لە ئەوروپا بە هاندان و پشتگیری دەوڵەتی تورک، هەروەها ئاماژە کرا بە مۆدێلی فێرکردنی زانیانی کورد لەسەر بناغەی ئیسلامی ڕاستەقینە و ئازادی گەلی کورد، کۆنتڕۆڵکردنی پەروەردە و فێربوون لەسەر ئەو بناغەیە بە ئامانج دانرا.
پاشان بە بەشداری ١٤٥ نوێنەر دەنگدان دەستی پێ کرد و مەلا شەوکەت چاکیر وەک سەرۆکی نوێی جیک هەڵبژێردرا.
دواتر ئەنجوومەنێکی ٣٣ کەسی دیاریکرا، ٣ کەس وەک لیژنەی دیسپلین و ٤ کەس وەک لیژنەی چاودێری هەڵبژێردران. دواتر پلانسازی ٢ ساڵی ئایندە خرایە بەردەم نوێنەران.
سەرۆکی پێشووی جیک شەوکەت دەمیر و سەرۆکی بزووتنەوەی زانیانی ئیسلامی و کوردستانی هاوچەرخ حافز ئەحمەد تورهالی هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەستەی بەڕێوەبەری نوێ خواست و سوپاسی ئامادەبووانیان کرد.