کەبەدەهە لەدژی ناوچەیەکی پیشەسازی ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدا
ئەندامانی کەبەدەهەی ئایبور ئارتان – سەلامەت مەنتاش، لە عەلیبەیکۆیوی ئەستەنبوڵ لەدژی ناوچەی پیشەسازی چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی کەبەدەهەی ئایبور ئارتان – سەلامەت مەنتاش، لە عەلیبەیکۆیوی ئەستەنبوڵ لەدژی ناوچەی پیشەسازی چالاکیان ئەنجامدا.
ئەندامانی کەبەدەهەی ئایبور ئارتان – سەلامەت مەنتاش لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە ٨ی شوباتی ٢٠٢١، کاتژمێر نزیکەی ٠١:٠٠ ئەندامانیان لەدژی ئەو وێستگەیەی کە کارەبا بۆ ناوچەی پیشەسازی عەلیبەیکۆیو دابین دەکات، چالاکیان ئەنجامداوە و لەناویان بردووە.
ئەندامانی کەبەدەهەی ئایبور ئارتان – سەلامەت مەنتاش باسی ئەوەی کرد کە، بە بۆمبی دەستی، کارەبایان پچڕاندووە و بەرهەمهێنانی کارەبا راوەستاوە و ناوچەی پیشەسازی تاریک بووە.
لە راگەیەنراوەکە هاتووە، ئاینور ئارتان و سەلامەت مەنتاش، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە زیندانی میدیا لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات، ئاگریان لە جەستەیان بەردا و ئەوانیش هێز لە ئیرادەی ئەو شەهیدانە وەردەگرن.
ف.ق