كهجهئێ-ئه یادی فه‌رمانده زه‌رده‌شت شه‌نگالی شه‌نگالی، پیر حامید، ئیزدین شه‌نگالی و جیلۆ شه‌نگالی كرده‌وه كه له هێرشێكی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له 15ی كانونی دووه‌می 2020 شه‌هیدببوون و داوای خاوه‌نداری له شه‌هیدانی له كۆمه‌ڵگای ئێزدی كرد.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هێرشی پاكتاوكری داعش له 3ی ئابی 2014 به بیرهێنرایه‌وه و راگه‌یه‌نرا، "بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به فه‌رمانی پاكتاوكردن بگیرێت و له كۆچی كۆمه‌ڵگای ئێزدی و شه‌نگالدا سه‌دان قاره‌مان روویان كرده چیای شه‌نگال، یه‌كێك له‌وانه‌ش رۆڵه‌ی شه‌نگال فه‌رمانده زه‌رده‌شت بوو".
له‌درێژه‌دا هاتووه، "فه‌رمانده زه‌رده‌شت به هێز و زانایی و بڕوابوون به تاوسی مه‌لیك، له‌پێناو رێكخستن و به‌هێزكردنی كۆمه‌ڵگای ئێزدی و گه‌نجه‌كانی، له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كاندا به بێ‌وچان هه‌وڵ و خه‌باتی خسته‌گه‌ڕ. رۆڵ و ماندوبوونی ئه‌و له دامه‌زراندن و به‌هێزكردنی ئاسایشی ئێزدخانیش گه‌وره‌بوو. فه‌رمانده زه‌رده‌شت ده‌یویست هێز و پاراستنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیكی شه‌نگال، له هه‌موو بواره‌كاندا دابمه‌زرێنێت و گه‌شه‌یان پێبدات، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی هیچ هیزێك نه‌توانێت فه‌رمان و پاكتاوكاری به‌سه‌ردا بهێنن. له‌به‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتی و ئامانجانه‌ی، ئه‌و و هاوڕێیانی بوونه ئامانجی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌و هێرشانه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر شه‌نگالن به بیرهێنرایه‌وه و راگه‌یه‌نرا،" یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و هێزه پاكتاوكاره داگیركه‌رانه ئه‌وه‌یه كه ئێزدیه‌كان و ئێزدخان به بێ قه‌واره و به بێ ئیراده بهێڵنه‌وه، به شههیدكردن و نه‌هێشتنی كه‌سایه‌تیه‌كانی وه‌ك فه‌رمانده زه‌رده‌شت ده‌یانه‌وێت ئامانجی ئازادی و دواڕۆژ له‌ناو ببه‌ن و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه له دواڕۆژ بێهیوا بكه‌ن. له‌دوایین نمونه‌دا رێگری له دانانی په‌یكه‌ری فه‌رمانده زه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌و راستیه‌ی خسته‌ڕوو. ئه‌و هێزانه ده‌زانن كه فه‌رمانده زه‌رده‌شت بۆ سه‌رجه‌م ئێزدخان و گه‌نجانی ئێزدی هێمای بوێری، باوه‌ڕبه‌خۆبوون، گیانبازی، ئازادی، هیوای دواڕۆژ و ئازادییه. له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا ئاشكرابوو كه چیتر ئێزدی ئه‌و ئێزدیانه‌ی به‌ر له فه‌رمانه‌كه نین، ئه‌و وێنای ئێزدی ئازاده. فه‌رمانده زه‌رده‌شت وێنای سه‌رده‌میانه و دوارۆژه. ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه شوێنكه‌وتوان و هاوڕێكانی له‌وێ بن، ئه‌و شوێنه جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی تێدا نابێته‌وه كه وێنای بنده‌ستی، كۆیلایه‌تی و پاكتاوكاری ده‌كه‌ن".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كهجهئه-ئێ بۆ ساڵیادی شه‌هیدبوونی زه‌رده‌شت شه‌نگالی، پیر حامید، ئێزدین شه‌نگالی و جیلۆ شه‌نگالی به‌م جۆره‌یه:
"ئێمه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێزدی ئه‌وروپا، بانگه‌واز ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدی و گه‌نجانی ئێزدی ده‌كه‌ین كه ئه‌و هێزه‌ی فه‌رمانده زه‌رده‌شته‌كان، مام زهكیهكان، سه‌عید حهسهنهكان، مهروانهكان، عهگیدهكان، به‌رخودانه‌كان، شێخ خه‌یرییه‌كان و به سه‌دان گیانبه‌ختكردووی ئێزدخان به خوێنی خۆیان دایانمه‌زراندووه، خاوه‌نداری لێ بكه‌ن، به‌هێز و گه‌وره‌ی بكه‌ن. رۆحی ئازادی ئه‌و پاكڕهوانانه پاراو بكه‌ن، ئه‌و تۆوه له هه‌موو شوێنێك شین و زیندوو رابگرن. تاكه رێگای خۆپاراستن له فه‌رمانه‌كان و رێگری له فه‌رمانه‌كان به‌و رێگه‌یه ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. تاكه رێگه‌ی ئازادی و دوارۆژ، به‌هێزكردن و گه‌وره‌كردنی یه‌به‌شه/یه‌ژه‌شه و ئاسایشی ئێزدخانه. ئه‌م هێزانه‌ی پاراستنی ئێزدخان هێزی كۆكراوه‌ی ئێزدایه‌تی ئازادن. شه‌ڕڤانانی ئێزدخان ویست و رۆحی ئازادی هه‌زاران ساڵه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگا و بیر و باوه‌ڕه‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی یه‌به‌شه/یه‌ژه‌شه و ئاسایشی ئێزدخان بمێنن، كه‌س ناتوانێت رۆحی ئازادی له ناو ببات، ئه‌م كۆمه‌ڵگایه تێكبدات و له خاكه‌كه‌ی دایببڕێنێت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێت زیاتر له چاو و دڵمان خاوه‌نداری له هێزه‌كانی پاراستنی ئێزدخان بكه‌ین و بیانپارێزین. هه‌ر كه‌سێك له ناو كۆمه‌ڵگادا خاوه‌نداری نه‌كات له یه‌به‌شه/یه‌ژه‌شه، ئاسایشی ئێزدخان و هێزه‌كانی ئێزدی بۆ پاراستن ، پێویسته ئه‌وه بزانێت كه بۆخۆی رێگه له به‌رده‌م پاكتاوكاری و فه‌رمانه‌كان ده‌كاته‌وه. ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی یه‌به‌شه و هێزه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌وانه هاوكاری دوژمنان و داگیركه‌رانن. پێویسته زیاتر كۆمه‌ڵگاكه‌مان رووبه‌ڕووی ئه‌و هێز و لایه‌نانه ببێته‌وه و شه‌رمه‌زار و ریسوایان بكات.
له‌گه‌ل هاتنه‌وه‌ی ساڵیادی گیانبه‌ختكردنی فه‌رمانده زه‌رده‌شت، ئێمه سه‌رله‌نوێ داوا له سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاكه‌مان ده‌كه‌ین، ئه‌و هێزه‌ی فه‌رمانده زه‌رده‌شت و گیانبه‌ختكردووانی ئێزدخان دایانمه‌زراند و گه‌وره‌یان كرد، گه‌وره‌تر بكه‌ن و خاوه‌نداری لێبكه‌ن.
ئێمهجارێكیتر له دووهه‌مین ساڵیادی فه‌رمانده زه‌رده‌شت شه‌نگالی، پیر حه‌مید، ئێزدین شه‌نگالی و جیلۆ شه‌نگالی هه‌موو گیانهختكردوانی ئێزدخان و كوردستان به بیردێنینه‌وه، ده‌ڵێین ئێمه رێبواری ئامانجهكانیانین، ئێزدخانێكی ئازاد، دیموكراتیك و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر بونیات ده‌نێین".
هـ . ب