خەیری کۆنار دەستگیرکرا

برای زیندانی سیاسی عومەر کۆنار کە زیاتر لە سێ ساڵە هیچ زانیارییەکی لەباراوە نیە، خەیری کۆنار لە لایەن پۆلیسی دەوڵەتی تورکەوە لە خارپێت دەستگیرکرا.

برای عومەر خەیری کە لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد لە ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، خەیری کۆنار سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە هەڵکوتانە سەرماڵاندا لە لایەن پۆلیسەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە خارپێت دەستگیرکرا.

ڕاگەیاندرا خەیرای کۆنار لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگا سەبارەت بە پرۆسەی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکراوە، بەڵام ئاشکرا نیە بە چ تۆمەتێک دەستگیراوە.