خزمی زیندانیان سەردانی ئەمینە شەنیشاریان کرد
خزمی زیندانیان سەردانی ئەمینە شەنیشاریان کرد ولە ڕۆژی ١٠٩ هەمینی چالاکییەکەدا پەیامیاندا "هەتا کۆتایی پشتیوانی دایکە ئەمینە دەکەین".
خزمی زیندانیان سەردانی ئەمینە شەنیشاریان کرد ولە ڕۆژی ١٠٩ هەمینی چالاکییەکەدا پەیامیاندا "هەتا کۆتایی پشتیوانی دایکە ئەمینە دەکەین".
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، بەردەوامە. ئێشکگری دادپەروەەری شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی کە پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلانی (دەم پارتی) ڕحایە، ١٠٩ ڕۆژە بەردەوامە.
شاندێک لە بنەماڵەی زیندانیان و پەرلەمانتارانی دەم پارتی بورجوگول چوبوک و سەرحەد ئەرەن سەردانی چالاکییەکەیان کرد.
بنەماڵەی زیندانیان کۆمەڵکوژی بنەماڵەی شەنیاشاریان شەرمەزارکرد و داوایان کرد ئەم ستەمە بوەستێنرێت.
ئەمینە شەنیشار ڕایگەیاند بکوژان لە دەرەوەن و کوڕەکەی لە گۆشەگەیەکدا زیندانی کراوە و دووپاتی کردەوە ئازادبوونی کوڕەکەی دەوێت.
خزمی زیندانی فەهیمە پۆیراز گوتی: "دوو کوڕ و هاوژینەکەیان کوشت، ئێستەش کوڕێکی لە زیندانە. ئەمەیە یاسا و دادپەروەری؟ ئێمە تا کۆتایی پشتیوانی دایکە ئەمینە دەکەین، هاوبەشی ئازارەکانی دەبین".
خزمی زیندانی مەدینە کایماز ڕایگەیاند ئەوەی بەرامبەر بنەماڵەکە کراوە ڕاست نییە و پێویستە دادپەروەری بەدی بێت.
دوای کۆتایهاتنی چالاکییەکەی، ئەمینە شەنیشار چووە پەرلەمان.