خزمی زیندانیان: تا داخوازیی ڕۆڵەکانمان بەدی نەیەت، لە چالاکیدا دەبین
خزمی زیندانیان لەگەڵ بەڕێوبەری نووسینگەی تایبەت و بەپرسی لێکۆڵینەوەی وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند تا داخوازی ڕۆڵەکانیان نەیەتەدی لە چالاکیدا دەبن.
خزمی زیندانیان لەگەڵ بەڕێوبەری نووسینگەی تایبەت و بەپرسی لێکۆڵینەوەی وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆبوونەوە، ڕایانگەیاند تا داخوازی ڕۆڵەکانیان نەیەتەدی لە چالاکیدا دەبن.
چالاکی "دادپەروەری و یاسا بەدی بێنن" بە پێشەنگایەتی بنەماڵەی زیندانیان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، سێ هەفتە لەسەر یەک چوونە ئەنقەرە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد بەڵام ڕێگەیان لێ گیرا و بە پاساوی جیاجیا داواکەیان ڕەت دەکرایەوە. ئەمڕۆ بە پاساوی ئەوەی وەزیری تونچ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدایە، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی وەزارەت بوشرا سەلەک و بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەت عیرفان یەڵماز لەگەڵ بنەماڵەکان کۆبوونەوە.
پاش کۆبوونەوەکە خزمی زیندانیان لە ناوەندی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕاگەیاندراویان خوێندەوە. دایکی ئاشتی حەنیفە گولموش ڕایگەیاند پاش ئەوەی پەرلەمانتارانی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری داد کۆبوونەتەوە، داواکەیان قبووڵکراوە، بەڵام لەگەڵ بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی وەزیری کۆبوونەوەتەوە و وەزیری ترساوە لەوەی لەگەڵیان کۆببێتەوە، گوتیان: "ئێمە گوتمان ئێوە ڕۆڵەکانمان دەخەنە گۆشەی تاکەکەسی. ئەگەر ڕۆڵەی خۆتان لەو ڕەوشە بوایە چیتان دەکرد، گوتمان دادپەروەری و یاسا و ویژان نییە. ڕۆڵەکانمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدان و ئێستە دیداریان بایکۆت کردووە".
دایکی ئاشتی بەهیە یاڵچین گوتی وەزارەت کۆبوونەوەکەی قبووڵکردووە بەڵام وەزیر نەهاتۆتە بەردەم دایکان، گوتی: "هەتا داخوازی هەموو دایکان جێبەجێ نەکرێت، درێژە بە چالاکی دەدەن. ئێمە لەگەڵ زیندانیان دەبین. ئێمە هەردەم پشتیوانیان دەبین".
دایکی ئاشتی پەیروزە کورت گوتی: "دەخوازین ئەم ستەمە کۆتایی بێت. نەفرەت لەم ستەمە دەکەین".