کەجەدەکە – ئە بۆ کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی ١٠ی ئایار بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە – ئە لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری کوردستان، لە ١٠ی ئایاردا کۆنفڕانسێکی لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازی بۆ بەشداریکردن کرد.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە – ئە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ٢٤ی نیساندا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، دەستپێکردنی هێرشی قڕکردنە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، هێرشی داگیرکەری فراوان لەدژی هەرێمی پاراستنی میدیا، هێرشی لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی کوردە. لە رێگەی ئەم هیرشەوە دەیانەوێت کورد وەک نەتەوە کەناو ببەن. تەڤگەری ئازادی کورد بە هەموو هێزی خۆی لە هەموو کوردستان و گەلی کورد شەڕی پاراستن بەڕێوە دەبات.

بەرخۆدان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەرخۆدانی چوار پارچەی کوردستانە، تێکۆشانی راگرتنی قڕکردنی کوردانە. هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدا بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و قڕکردنی کوردستانە."

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە پێویستە گەلی کورد ئەم هێرشە قڕکەرە وەک هێرشی مان و نەمان ببینێت و لەدژی هێرشەکە بەرخۆدان بکات.

هەروەها دەشڵێت، ١٠ی ئایار کاتژمێر ١٦:٣٠ لە Breslauer Platz Koln (Pişt HBF)ی کۆڵنی ئەڵمانیا بە بەشداری دەزگا و رۆشنبیرانی کوردستان و تورکیا بە دروشمی 'کات کاتی ئازادیە' کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا بانگەوازی لە کوردستانیان، نوێنەرانی دەزگا و پارتەکانی تورکیا، هونەرمەندان و رۆشنبیران کراوە کە بەشداری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسیەکەدا بکەن.

ف.ق