کەجەدەکە_ئە بانگەوازی کرد بۆ ڕێپێوانەکەی لەندەن
کەجەدەکە_ئە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەر لە بەریتانیا و گوتی: "بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداری ڕێپێوانە ناوەندییەکەی ١ ی کانوونی یەکەمی لەندەن بکەن".
کەجەدەکە_ئە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر هەڵکوتانەسەر لە بەریتانیا و گوتی: "بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداری ڕێپێوانە ناوەندییەکەی ١ ی کانوونی یەکەمی لەندەن بکەن".
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) دەربارەی هەڵکوتانەسەر ناوەند و ماڵی وڵاتپارێزانی کورد لە بەریتانیا ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
کەجەدەکە_ئە گوتی: "بانگەواز لە گەلەکەمان لە بەریتانیا دەکەین بە پێداگرییەوە خاوەنداری لە دامەزراوەکانیان بکەن و بیپارێزن".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ٢٧ ی تشرینی دووەم پۆلیسی بەریتانیا هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندی کۆمەڵگەی کورد و ماڵی سیاسەتمەداران و وڵاتپارێزانی کورد، بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ماڵی سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزان پشکنراوە، پۆلیسەکان بە فشار و توندوتیژی دەرگای ماڵ و ناوەندەکەیان شکاندووە، وەک ئەوەی ئۆپەراسیۆنیان دژی تیرۆر ئەنجام دابێت، ئەم کارەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.
کەجەدەکە_ئە ڕایدەگەیەنێت ئەم هێرشە دژی بەها دیموکراتیکەکان و ئازادیی ڕێکخراوبوونی گەلی کوردە، دەڵێت: "ئەم هێرشە دژی گەلی کورد کە لە شەڕی چەتە دڕندەکانی داعشدا قوربانی مەزنی داوە و شکۆی مرۆڤایەتی دەنوێنێتەوە، قبووڵکراو نییە".
"پێویستە ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، دەستبەجێ ئازاد بکرێن"
کەجەدەکە_ئە جەخت دەکاتەوە گەلی کورد و دامەزراوەکانی نوێنەرایەتی بەهاکانی ئازادی دەکەن، لەبری تاوانبارکردنیان بە تیرۆر پێویستە ڕێزیان لێ بگیرێت، دەڵێت: "بیە دەبێت دەستبەجێ سیاسەتمەدار و وڵاتپارێزانی دەستبەسەرکراو ئازادبکرێن و پۆلیسی بەریتانیا لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستانەدا داوای لێبووردن لە گەلی کورد بکەن".
کەجەدەکە_ئە بەکارهێنانی توندوتیژی و داخستنی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن شەرمەزار دەکات، جەخت دەکاتەوە دامەزراوەکان دەسکەوتی گەلی کوردن و دەستبەرداریان نابن، گەلی کورد بە بەرخۆدان وەڵام دەداتەوە.
"پێویستە هەمووان خاوەنداری لەم بەرخۆدانە بکەن"
کەجەدەکە_ئە ڕایدەگەیەنێت پێویستە گەل ڕاپەڕن و دامەزراوە و بەهاکانیان بپارێزن، بە مەزنکردنی بەرخۆدان و تێکۆشان دامەزراوە دەستبەسەرداگیراوەکان وەردەگیرێنەوە، ئەگەر پاشەکشە بکرێت هەموو دەسکەوتەکان لە مەترسیدا دەبن، دەڵێت: "بەم بۆنەیەوە بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان و دۆستەکانمان و شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکانی بەریتانیا دەکەین، خاوەنداری لە بەرخۆدانی لەندەن بکەن".
کەجەدەکە_ئە جەخت دەکاتەوە هێرشەکان هەرگیز پاشەکشە بە تێکۆشانی گەلی کورد ناکەن، دەڵێت: "بانگەواز لە تەواوی گەلەکەمان دەکەین بەشێوەیەکی جەماوەری بەشداری ڕێپێوانە ناوەندییەکەی ١ ی کانوونی یەکەمی لەندەن بکەن کە بە درووشمی "دەستتان لەسەر کوردان بکشێننەوە" ئەنجام دەدرێت".