دەقی ڕاگەیەنراوەکەی کەجەکە:
"له ٢١هەمین ساڵڕۆژی كۆچی دوایی شۆڕشگێڕ، سیاسه‌تمه‌دار، ئه‌دیب، نووسه‌ر و رۆشنبیری مه‌زنی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ یادی ئه‌و تێكۆشه‌ره ماندونه‌ناسه‌ی كوردستان داده‌نه‌وێنین و به‌ڵێن و په‌یمانی خۆمان بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د قوتابخانه‌یه‌كی مه‌زنی سیاسه‌ت، ئه‌ده‌ب، شۆڕشگێڕی و ئه‌خلاق و كوردایه‌تییه كه توانی له چه‌مك و بیروبۆچوون و كرداردا گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ڕه‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی له باشووری كوردستاندا بهێنێته ئاراوه و پێشه‌نگایه‌تی بۆ نوێبوونه‌وه و پێشكه‌وتن بكات له زیهنییه‌ت و سیاسه‌تی كوردیدا. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له دژی هێزه داگیركه‌رانی سه‌ر كوردستان خه‌بات و تێكۆشانی ده‌كرد، به بوێرییه‌وه له دژی زۆر چه‌مكی كلاسیك و باوی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای كوردی تێكۆشانی بێوچانی به‌ڕێوه‌برد و توانی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام بدات له كۆمه‌ڵگا و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و سیاسه‌تی كوردیدا. هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ی ئه‌ودا بوو كه ژنان و گه‌نجان و رۆشنبیران و چین و توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای كوردی له باشووری كوردستان به‌شدارییان له خه‌باتی ئازادیخوازی و نه‌ته‌وه‌ییدا كرد. ئێستاش شوێنپه‌نجه‌ی ئه‌و گۆڕانكاری و نوێگه‌رییانه‌ی كه مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێشه‌نگایه‌تی بۆ كردووه، له سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای كوردیدا دیاره.
ره‌هه‌ندێكی گرنگی دی له تێكۆشانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا، تێپه‌ڕكردنی چه‌مكی پارچهگهرایی و له‌به‌رگرتنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كانگیره بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان. هه‌ربۆیه، له گه‌ڵ هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كانی به‌شه‌كانی دی كوردستان په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی پێشخستووه و هاوكار و پشتیوان بووه. به تایبه‌ت تێڕوانین و بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌و سه‌باره‌ت به خه‌باتی ئازادیخوازی له باكووری كوردستان وه‌ك مانیفێستۆیهكی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسییه و رێنشانده‌ری هه‌ر هێزێكی نیشتمانپه‌ره‌وه‌ر و ئازادیخوازه. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا دۆستایه‌تی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ خاوه‌ن ره‌هه‌ندی قووڵی مێژوویی و كه‌لتووری و رۆشنبیرییه و ده‌سكه‌وتی زۆر گرنگی بۆ گه‌لی كورد هێناوه‌ته ئاراوه كه گرنگترینیان دامه‌زراندنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه. مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌م وه‌ك دامه‌زرێنه‌ر و هه‌م وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی پێشه‌نگ و رچه‌شكێنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتی گه‌لی كوردستانه. له‌م قۆناخه‌ی ئێستادا كه هه‌ر چواربه‌شی كوردستان له‌به‌رده‌م هێرشی داگیركه‌راندایه و رووبه‌ڕووی ئه‌زموونی مێژوویی و چاره‌نووس ساز بوونه‌ته‌وه، گه‌ڕانه‌وه بۆ بیر و بۆچوونه‌كانی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قاڵبوونه‌وه له چه‌مك و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ئه‌ودا ده‌بێته به‌رچاوروونی و هێزی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو كێشه و ئاسته‌نگییه‌كان.
ئێمه وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان، خۆمان به درێژه‌پێده‌ری رێبازی نیشتمانپه‌روه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌زانین و به‌رده‌وام گرێدراوی هه‌ست و هه‌ڵوێستی دۆستی و هاوڕێیه‌تی ئه‌وین له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا. له كۆتاییدا، جارێكی دی یاد و بیروه‌ری مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رز و پیرۆز راده‌گرین و به‌ڵین و په‌یمان ده‌ده‌ین كه تا به‌دیهاتنی خه‌ون و ئاواته‌كانی مامۆستای هێژا و بلیمه‌ت درێژه به خه‌بات و تێكۆشان بده‌ین."
ک-ش