کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی راگەیاند
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا داوای یەکڕیزی دەکات.
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاوکردەوە و تیایدا داوای یەکڕیزی دەکات.
جیک بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ناوەرۆژی پەیامەکەی بەم جۆرەیە: " لەم جەژنە پیرۆزەدا ئێمە بە دڵخۆشی وئاسودەیی لەگەڵ یەکتردا کۆدەبینەوە. بەزەیی و بەرەکەتی خوداوەند بەسەر هەمووماندا ببارێت. جەژن ئەوە رۆژەیە کە هستی یەکڕیزی و خوشک و برایەتیمان بەهێزتر دەکات. ئێمە وەک گەل بە خەمبارییەوە پێشوازی لەو رۆژە پیرۆزانە دەکەین. ستەم و نادادی لەسەر گەلەکەمان کە بە دەست داگیرکەرییەوە دەناڵێنێت تا دێت زیاتر دەبێت. کردەوە نایاسایی، نادادی و پێشێلکارییەکانی مافەکان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسەر گەلەکەمان بە شێوەی جیاجیا دەبینرێت. لە دوایین نمونەدا دەوڵەتی تورک لە جۆلەمێرگ ئیرادەی گەلەکەمانی زەوت کرد و سەلماندی کە درێژە بە نادادی و ستەمی ١٠٠ ساڵەی دەدات. هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر رۆژائاوا و باشور زیانی گەورە بە ئاشتی و ئارامی گەلەکەمان دەگەیەنێت و هەڕەشە لە ژیانی خەڵکی مەدەنی دەکات. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە لەم جەژنە پیرۆزەدا سەرباری هەموو دژوارییەکانیش بێهیوا نەبن و لەناو یەکێتی و یەکریزیدابن. بڕوامان ئەوەمان پێنیشان دەدات کە دادپەروەری، ئارامی و خوشک و برایەتی پیرۆزترین پایە و کۆڵەکەکانن. تا گەلەکەمان ئازاد دەبێت و مافە مرۆڤیەکانی بەدەست دەهێنێت، ئێمە لەپێناو ئەو پایە و کۆڵەکانەدا درێژە بە تێکۆشان دەدەین.
نزاکانمان بۆ گەلە بندەستەکەمانە. داوا لە خودای مەزن دەکەین کە داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی، دادپەروەری و ئازادی بە نسیب تەواوی جوگرافیای ئیسلامی بەتایبەتی گەلەکەمان بکات. هیوادارین کە جەژنی قوربان ببێتە مایەی کۆتاییهێنان بە ئازارەکانمان، دابینکردنی دادپەروەری و چەسپاندنی ئاشتی هەمیشەیی لە خاکەکەمان.
دیسان داوا لەگەلەکەمان دەکەینەوە کە لە دژی ئەم ستەمکارییە پشوودرێژ بن و زیاتر پەرە بە تێکۆشان بدەن".
هـ .ب