کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا: نەوەی دوەمی قیادە موەقەدە بووەتە داردەستی تورک لە لەدژی گەریلا
کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەرکی ھەر تاکێکی کورد و کوردستانیە لە ناوەوە و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە ھاوسۆزی و پشتیوانی لە گەریلا بکەین.
کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەرکی ھەر تاکێکی کورد و کوردستانیە لە ناوەوە و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە ھاوسۆزی و پشتیوانی لە گەریلا بکەین.
کۆمەڵەی کوردانی ئەمەریکا لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکارەکانی لە باشووری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد، "نەوەی دووەمی قیادە موەقەدەی جارانی سەر بە ئێران ، بوونەتە داردەست و بەکرێگیراوی دەوڵەتی فاشی تورکیا دژ بە تێکۆشان و بزافی ڕزگارخوازانەی دیمکراسی گەلان لە باکووری کوردستان ھاوکاری پلانە گڵاوەکانی ڕژێمی تورکیان بە ھێرش کردنە سەر گەریلاکان لە شاخی گارە."
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"جەماوەری سەربەرزی کوردستان...
ڕێخراوە مەدەنی و ئازادیخوازەکان... ھێزە سیاسیە شۆرشگێرەکان... ڕەوەندی کورد لە دەرەوەی ووڵات بە دروشمی «ھەزار ساڵ بکەی بێگانە پەرستی- ئاخری ھەر دێنی نووشووستی» گەلی کورد بەدرێژایی مێژوو لە شەڕی بەرگری بووە، دژ بەو دەسەڵات و دەوڵەتە چاوچنۆکانەی کە مەرامیان داگیرکردنی خاکەکەی و کوشتنی خەڵکەکەی و تاڵانکردنی سامانەکەی بووە ، لە ھەر کات وسەردەمێکدا بەشێوازی جۆراوجۆر ، تاکتیکی نوێ ، چەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو ھەوڵیان داوە ھزر و ئیرادەی تاکی کورد تێکبشکێنن نەسڵەمینەوەتەوە لە پێشلکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و بەکارھێنانی چەکی بایلۆجی و کیمیایی و نایاسایی قەدەغەکراو ، گەلی کوردیش قارەمانانە بەرگری شەرەفمەندانەی کردوە لەپاراستی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان پاراستی خاکەکەی بە فیداکردنی گیانی ڕۆڵەکانی بوونی خۆی ھێشتۆتەوە لەبەرامبەر ئاگرو ئاسن و ژەھردا ، بەڵام ئەوەی ھۆی شكست و سەرکوت کردنی شۆرشەکانی پێشوو بووە نەک بەھێزی دۆژمن و لاوازی گیانی بەرگری بووبێ ، بەھەزاران داستانی قارەمانانە ھەیە کە دوژمن نەک ھەرشکست بەڵکو بەسەرشۆڕی و زیانی گیانی و مادی گەورەوە دەرکراوە ،بۆیە دوژمن ھەوڵی داوە بەشیک لە کەسە لاواز و خۆفرۆشەکان دەستەمۆبکا ھاوکاربوون بۆ پیادەکرنی پلانە دگیرکاریەکانی دوژمنان لە بەرامبەر بەدەستھێنانی کەمێک پوول و پارە ، ئەوانەی خۆیان دەفرۆشن دەستی داگیرکەر دەگرن بۆ سەر خاکەکەیان بۆ پوول و پارە لەدوای شۆرشی گەلەلانی ئێران لە سەدەی ڕابردوودا،ڕاپەڕینی خەلکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئازاد کردنی شاروشارۆچکەکانی ڕۆژھەڵات ،ھەتنەسەری مەلاکان لە کۆماری ئیسلامی و ھێرش و پەلاماردانی خەلکی ڕۆژھەڵات بە چاوساغی و ھاوکاری تاقمێک چەکداری بەکرێگیراو بەناوی قیادە مۆقەتە کە پاشماوەی شۆڕشە شکست خواردۆکەی باشوور بوون بوونە ھاوکاری دوژمنان لە سەرکووتکرد و داگیرکردنی ناوچە ئازادکراواکانی ڕۆژھەڵات . ھێرش و پەلاماردانی ڕژێمی بەعسی پێشوو لەسەدەی ڕابردوودا دژ بە خەلک و شۆرشی کورد لە باشوور بە گرتنی وکوشتنی ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکان ھێرش سەربازی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیای و ئەنفال و جینۆسایدکرنی ھەزاران خەلکی بێتاوان بەھاوکاری و چاوساغی ھەزاران جاشی خۆفرۆش کە ئێستا زۆربەیان شەھیدن یان بەرپرسن لای دەسەڵاتدارانی ھەرێم ،لەگەل گۆڕانکاری نێودەوڵەتی لە ناوچەکەو سەرھەڵدانی ناکۆکی لە نێوان ڕژێمی باعس و ھاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا سەپاندنی ئابڵۆقی ئابووری و وەشاندنی گورزی سەربازی بووە ھۆی رەخساندنی ھەلومەرجی لەبار سەرھەڵدانی ڕاپەڕینی خەلکی باشووری کوردستان دژی دەسەلاتی بەعس و ئازادکرنی تەوای شارو شارۆچکەکان لەساڵی ١٩٩١ ڕاماڵین دەرکردنی تەواوی دەسەڵاتی بەعس لە باشووری کوردستان سەرھەلدانی ھەلبژاردن و دروست بوونی دەسەلاتی خۆبەرێوەبردن ، بەلام لەبری گەشەی دیموکراتی لەپای دیکتاتۆری و فروان کردنی ئازادیەکان لەبری سەرکوتکردن و پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕاپەرێن و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری دوای کاولکاری و دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەلک لەپای ئەو قوربانی و تێکوشانەی ئەوانی لە پەنابەرەوەکردە دەسەڵاتدار ، کەوتنە تاڵان کرد و بردنی ژێرخانی ئابووری و ھەڵگیرساندنی شەڕی نەگرسی ناوخۆ بە پلان و ئەجیندای داگیرکەران و پارسستنی بەرژەوەندی حیزبی و بنەماڵەیی پەلکێش کردنی دوژمنان بۆ ھاوسەنگی شەڕکە دژ بە یەکتر لەباربردنی دەسکەوتی ڕاپەڕین حوکمرانیەکی سەقەت تێکدانی گشت بوارەکانی ئابووری ،کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لە ڕۆژ ئاواش دوای ڕزگارکرنی ناوچەکان لە دەست دەسەڵاتدارانی ئەسەد سەر ھەلدانی خۆبەرێوەبەی و شۆرش و گیان فیدای کوردانی ڕۆژ ئاوا دەسەڵاتدارانی باشوور لە بری پالپشتی و ھاوکاری ڕۆژئاوا کەوتنە ھاوکاری پلانەکانی دوژمنان لەو ھێرشانەی دەکرانە سەر ڕۆژئاوا ھەر لە ئابلۆقەدان و خەندەق لێدان بۆ جیاکردنەوەی باشوور و ڕۆژئاوا تەسلیم بوونیان لەبەرامبەر ھێرشەکانی داعش و دەولەتی تورکیا لە کۆبانی و عەفرین .
دوای ھەڵگیرساندنی بلێسەی شۆڕش لە باکووری کوردستان بە ڕابەرایەتی پارتی کرێکارانی کورستان لە بەرگری مافە نەتەوەیە و دیموکراتی گەلاکەمان لەدژی سیاسەتی شۆڤێنیانەی ڕژێمی فاشستی تورکیا لە سرینەوەی ناو و ناسنامەی گەلەکەمان لە ھەوڵی پەلاماردان و سەرکووتکردنی ئەو شۆرشە دیارە دوای شکستەکانیان پلانی دەستەمۆکرنی کەسانی خۆفرۆش پیادەدەکەن بۆ چاوساغیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ھێزە شۆڕشگێرەکان بەھاوکاری نەوەی دووەمی قیادە مۆقەتی جارانی سەر بە ئێران ، بوونەتە داردەست و بەکرێگیراوی دەوڵەتی فاشی تورکیا دژ بە تێکۆشان و بزافی ڕزگارخوازانەی دیمکراسی گەلان لە باکووری کوردستان ھاوکاری پلانە گڵاوەکانی ڕژێمی تورکیان بە ھێرش کردنە سەر گەریلاکان لە شاخی گارە سەر کووت کردنی جوڵانەوەی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان و داگیرکردنی باشووری کوردستان ئەرکی ھەر تاکێکی کورد و کوردستانیە لە ناوەوە و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی ھاوسۆزی و پشتیوانی لە گەریلاکان بکەین و بە شێوازی مەدەنیانە کارو چالاکی جوراوجۆر ئەم پلان و ھێرشانە ڕسوابکەین ڕای گشی لێ ئاگادار بکەین . بژی شۆرشی ڕزگاریخوازی گەلی کورد نەفرەت لە دوژمنان و نۆکەرانیان."